جەمسەری باكوور لەمساڵدا گەرمترین هاوینی بەڕێكردووە

بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی بەڕێوەبەرایەتی نیشتمانی بۆ ئۆقیانوس و بەرگەهەوا لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، جەمسەری باكوور لەمساڵدا گەرمترین هاوینی بەڕێكردووە.

ناوەندی هەواڵ


بەڕێوەبەرایەتی نیشتمانی بۆ ئۆقیانوس و بەرگەهەوا لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، لە ڕاپۆرتیکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پلەكانی گەرمای زەوی لە هاوینی ڕابردووی ئەمساڵدا بەرزترین پلەی تۆماركردووە لە ناوچەكانی دەوروبەری جەمسەری باكوور كە بەوتەی زانایان ئەم پلە تۆماركراوە نیشانەی گۆڕانی خێرای كەشوهەوایە.


ئاماژە بەوەشکراوە،  بەرزترین خاڵ بە نموونە لە بەستەڵەكەكانی گریلاند وەرگیراوە كە لەماوەی ٣٤ ساڵی ڕابردوودا پێنجەمین جارە زانیاری تیادا كۆدەكرێتەوە، دەركەوتوە بەردەوام بەستەڵەكە دەریاییەكان لەبەریەك هەڵدەوەشێن و بەشێوەیەكی گشتیش پلەكانیان نزمدەبنەوە.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: ئەمساڵیش شەشەمین ساڵە كە جەمسەری باكوور لەكەشێكی گەرمدایە لەسەرەتای دەستپێكردنی ئەو پێوانەیەی بۆیكراوە كە ٨٢ زانا لە ١٣ وڵاتەوە بەشداریان تیادا كردووە.