لە هێرشەکەی سەر مەخموور ماڵەکانی دەوروبەر زیانیان بەرکەوت

لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی-مەخموور، زیانی ماددی زۆر کەوتەوە، ئەیشە یڵدز، دانیشتووی کامپەکە، هێرشەکەی شەرمەزار کردو وتی: چۆک دانادەین.

مەخموور

 

دەوڵەتی تورکیا لە ٤ی تشرینی یەکەمەوە هێرشەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا زیاد کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا هێرشە داگیرکارییەکانی بۆ سەر باشووری کوردستان بەردەوامی هەیەو شەوی ڕابردوو هێرشی کردە سەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی مەخموور، لە ئەنجامی بۆردومان کردنی مزگەوتێک لەناو کامپەکەدا ژنێک و دوو منداڵ برینداربوون، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە ژنان و منداڵان بەهۆی دەنگی بۆردومانەکە باری دەروونیان ناجێگیر بووەو دەیان ماڵی دەوروبەر پەنجەرەو دەرگاکانیان شکاون و زیانی ماددیان بەرکەوتووە.

 

ئەیشە یڵدز، یەکێک لەو دایکانەی بەهۆی بۆردومانەکە زیان بەر ماڵەکەی کەوتووە قسەی بۆ کردین.

 

 "هەرگیز چۆک دانادەین"

ئەیشە یڵدز، دانیشتووی کامپەکە، ئاماژەی بەوەکرد، لە کاتی هێرشەکەدا کاتی نان خواردنیان بووە و وتی: ئەو ڕووداوەی شەوی ڕابردوو لە کامپەکە ڕوویدا ڕووداوێکی ئاسایی نەبوو، دەوڵەتی تورکیا هیچ ئایینێکی نییە، هیچ باوەڕێک، ویژدان و شەرەفێکی نییە، بۆ ماوەی ٣٠  ساڵە لە پەنابەرێتیداین، چۆکمان دانەداوەو چۆکیش دانادەین، شەوی ڕابردوو، پارچەیەک کەوتە ناو ماڵەکەم، ئێمە لە چێشتخانەکە دانیشتبووین و چامان دەخواردەوە، بینیمان پارچەکان دەکەونە ناو حەوشەکەمان، بۆچی دەوڵەتی تورکیا ئەم هێرشانە ئەنجام دەدات؟ ت ناتوانیت بڵێیت ئەو مرۆڤەی دەچێتە ماڵی خودا موسڵمانە، ئەو ملێک لە شەنگال دەدات، ملێک دەدات لە ڕۆژئاوا و لە قەندیل دەدات، هەموو دەوڵەتەکان یەکدەگرن و هێرش دەکەنە سەر گەلی کورد، دەوڵەتی تورکیا شەرمەزار دەکەین و ئەوە دەکەین کە لەسەر شانی ئێمەیە و هەرگیز چۆک دانادەین.