داوای سزا بۆ ٦ ڕۆژنامەنووس کرا

لە دانیشتنی دۆسیەی ٦ ڕۆژنامەنووس کە بە تۆمەتی پشتیوانی لە چاپەمەنی ئازاد دادگایی دەکرێن، داواکاری گشتی بۆچوونی خۆی خستەڕوو داوایکرد ڕۆژنامەنووسان سزا بدرێن.

ناوەندی هەواڵ

 

شەرمەزارکردنی ئۆپەراسیۆن بۆ سەر ٦ ڕۆژنامەنووسی چاپەمەنی ئازاد کە لە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٣ لە کادیکۆی ئیستەنبوڵ بە ئەشکەنجەدان دەستبەسەر کرابوون بەردەوامە، خولی سێیەمی دۆسیەی ڕۆژنامەنووسان لە ٢٢ەمین دادگای گشتیی تاوانەکانی ئەنادۆڵ بەڕێوەچوو.

 

 ئەو ڕۆژنامەنووسانە کە بە تۆمەتی "دژایەتی دژی یاسای کۆبوونەوە و خۆپیشاندان" دادگایی دەکرێن، بەشداری دانیشتنەکەیان نەکردووە، ڤەیسل ئۆک، هاوبەڕێوەبەری کۆمەڵەی میدیا و خەباتی یاسایی "MLSA" و ئەمینە ئۆزاهاسار، یەکێک لە پارێزەرانی کۆمەڵەکە و پارێزەرانی ئەو ڕۆژنامەنووسە زیندانیکراوانەی کە دادگایی دەکرێن، بەشداری دانیشتنەکەیان کرد.

 

داوای سزادان لە داواکاری گشتییەوە

داواکاری گشتی دۆسیەکە بۆچوونی خۆی خستەڕوو و داوایکرد هەر ٦ ڕۆژنامەنووس سەرپیل ئوناڵ، یادگار ئایگون، پینار گەییب، ئەیلەم نازلیێر، زەینەب کورای و ئەسرا سۆیبیر سزا بدرێن، پارێزەران داوای کاتیان کرد بۆ بەرگریکردن، شاندی دادگا داوای پارێزەرانی قبوڵ کرد و دانیشتنەکەی بۆ ٣١ی تشرینی یەکەم دواخست.