٣ ڕۆژنامەنووس بە مەرجی 'کۆنتڕۆڵی دادوەری' ئازاد کران
ڕۆژنامەنووسان ئیسرا سۆلین داڵ، محەمەد ئەسلان و ئەردۆغان ئەلئەیومات بە مەرجی 'کۆنتڕۆڵی دادوەری' ئازادکران.

ناوەندی هەواڵ
پەیامنێرانی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، ئیسرا سۆلین داڵ، محەمەد ئەسڵان و ڕۆژنامەنووس ئەردۆغان ئەلئەیومات لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەک کە بنکەکەی لە ئەستەنبوڵ بوو، ڕۆژی ٢٦ی نیسان دەستبەسەر و دەستگیرکران، دوای لێکۆڵێنەوە و ڕاگرتنیان بۆ نزیکەی مانگێک، هەر سێ ڕۆژنامەنووسەکە ئازاد کران.
دادگا بڕیارەکەی بە مەرجی 'کۆنتڕۆڵی دادوەری' بۆ هەر سێ ڕۆژنامەنووسەکە دەرکردووە و دوێنێ ئازاد کران.