یەک ملیۆن هێکتار لە دارستانەکانی ئێران لەناوچوون
لە سەرەتای دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییەوە یەک ملیۆن هێکتار لە دارستانەکانی ئێران لەناوچوون.
![](https://jinhaagency1.com/uploads/so/articles/2024/04/20240416-20240416-jnglhay-ayran-jpg2354ed-image-jpg06f126-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
بە پێی ئەو هەواڵانەی بڵاوکراونەتەوە، لە سەردەمی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییەوە، یەک ملیۆن هێکتار لە دارستانەکانی ئێران لەناوچوون، زۆربەی دارستانەکانی وڵاتەکە دەکەوێتە ناوچەکانی باکوور و لە کەنارەکانی باشووری دەریای خەزەرن، کە کەشوهەوای شێداری مامناوەندی هەیە و بە ٣ ملیۆن هێکتار مەزەندە دەکرێت.
هەروەها بەشەکانی دیکەی ئێران زیاتر لە ملیۆن هێکتار دارستانیان هەیە و تەنیا ملیۆنێک و ٣٠٠ هێکتار لە ڕووی پیشەسازییەوە دەتوانرێت بقۆزرێتەوە، دارستانەکانی دیکەی بەهۆی نەبوونی پاراستن و زیانی سروشتی قۆستنەوەی بەرژەوەندییەوە بەکار ناهێنرێن.
بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، لە ساڵی ١٩٧٨ەوە دارستانەکانی ئێران ڕووبەڕووی وێرانکاری زیاتر بوونەتەوە و نزیکەی یەک ملیۆن هێکتار لە دارستانەکانی زاگرۆسی دەوڵەمەند لە ڕووی ئیکۆلۆژییەوە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا لەدەست چوون. لە گیلان دارستانەکان بڕدراون بۆ ئەوەی ڕێگە بدرێت بە بەرهەمهێنانی چا و برنج و تووتن، بەکارهێنانی بەرژەوەندیخوازانە هاوشێوەی زەوییە دارستانییەکانی مازەندەران بووەتە هۆی وێرانکردنی شوێنی نیشتەجێبوونی پڵنگی ئێرانی کە دواجار لە ساڵانی حەفتاکاندا بینراوە.
بەکارهێنانی بەرژەوەندیخوازانەی دارستانە سروشتییەکان لە دۆخێکدایە، کە دامەزراوە و ناوەندە پەیوەندیدارەکان بە تەواوی کەمتەرخەم بن لەم ڕووەوە و هاندەری زیادبوونی ئەم کارەن، بەبێ ئەوەی ڕەچاوی سزای تاوانباران بکەن.
جگە لەوەش ساڵانە دارستانەکانی دار بەڕوو لە ڕۆژهەلاتی کوردستان بۆ مەبەستی سیاسی ئاگریان تێبەردەدرێت و ئەمەش جگە لە وێرانکردنی دارستانەکان، دەبێتە هۆی توندتربوونی گەرمای زەوی.
دارستانەکان بە هەڵگرتنی کاربۆن سوودی گرنگی ژینگەیی دەبەخشن بە کەمکردنەوەی گەرمبوونی جیهان، بڕین و لەناوبردنی دارەکان دەبێتە هۆی زیادبوونی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن بۆ ناو بەرگەهەوا و لە ئەنجامدا گەرمی زیاتر لەسەر زەوی دروست دەبێت، ئەمەش دەرئەنجامەکانی زۆر خراپتریشی دەبێت.