ڕێپاک بە پارچە ڤیدیۆیەک ٨ی ئاداری لە ژنان پیرۆز کرد

ڕێکخراوی پەیوەندییەکانی ژنانی کورد-ڕێپاک بە پارچە ڤیدیۆیەک، کە بە زمانی کوردی و ئینگلیزی بڵاوکراوەتەوە، پیرۆزبایی ٨ی ئادار لە ژنان دەکات.

سلێمانی

 

ڕێکخراوی پەیوەندییەکانی ژنانی کورد-ڕێپاک لە ٦ی ئاداردا ئێوارە دانیشتنێکی بۆ ژنانی شاری سلێمانی ڕێکخست و بە چەند چالاکییەکی ٨ی ئادار، ڕۆژی جیهانیی تێکۆشانی ژنانی، لەگەڵ کۆمەڵێک لە ژنانی چالاکوان، نووسەر، ئەکادیمیست، سیاسی و هونەرمەندی بەشداربووی چالاکییەکە بەرز ڕاگرت.

 

ئەمڕۆش لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا کە تێکۆشانی ژنان لە کارگەکانەوە تا ئەمڕۆی کوردستان، کە بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد و بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەڕێوەدەچێت، دەهێنێتە بەر باس و بەم شێوەیە پیرۆزبایی لە ژنانی جیهان و بە تایبەت کوردستان دەکات.

 

ڤیدیۆکە بە زمانی کوردی و ئینگلیزی ئامادە کراوە و لە نوژنهاوە دەتوانن بینەری بن؛