خێزانی پاکڕەوان داوای دادگاییکردنی داعش دەکەن

دایک و خوشکی ئەو شەڕڤانانەی شەڕی چەتەکانی داعشیان کرد و داستانیان تۆمار کرا، داوای دامەزراندنی دادگایەکی نێودەوڵەتییان کرد بۆ لێپێچینەوە لە چەتەکانی داعش.

حەسەکە

 

دوای ئەوەی خەلافەتەکەی داعش لە باغۆزی سەر بە دێرەزوور لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەلایەن یەپەژە/قەسەدەوە تێکشکێنرا، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک داوای لە وڵاتان کرد دادگایەکی نێودەوڵەتی دابمەزرێنن و چەتەکانی داعش کە دەستیان لە خوێنی گەلدا بوو، دادپەروەری بەسەریاندا بسەپێنرێت، دەیان داواکاری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بێ وەڵام مانەوە، دایکان و خوشکەکانی پاکڕەوان لە تل تەمری سەر بە کانتۆنی جزیرە لە ساڵیادی هێرشی داعش بۆ سەر ناوچەکە لە ٢٣ی شوباتی ٢٠١٥دا، داوای دادگاییکردنی داعشیان کرد.

 

"شەڕەکە بەردەوام دەبێت تا تۆڵەسەندنەوە"

ژیندا ئەحمەد، خوشکی هەڤاڵان ئازاد و ڤیان، کە لە سایەی ئەواندا ناوچەکە لە کۆمەڵکوژی گەورەتر ڕزگاری بوو، وتی: ئێمە لە یادی ٩ ساڵەی هێرشی داعش بۆ سەر ناوچەی تل تەمرداین، لە بەرامبەر ئەم هێرشەدا هاوکارەکانی داعش و دەوڵەتی تورکیا و وڵاتانی بیانی بە گشتی خۆیان بێدەنگ کرد لە بەردەم خوشک و براکانمان، کە گیانیان لەدەستدا لەپێناو بەرگری لەم خاکەدا، ئێمە بەرگری لە خاکی خۆمان دەکەین، دەبێت هێرشەکانی دژی گەلەکەمان بوەستێنرێت، داوا لە دەوڵەتان دەکەین کە لە ڕێگەی دادگایەکی نێودەوڵەتییەوە سزای هەموو ئەو چەتانە بدەن کە دەستیان لە خوێنی گەلەکەماندایە، بۆ ئەوەش خەباتمان بەردەوام دەبێت تا تۆڵەی بکوژانی خوشک و براکانمان دەستێنین.

 

بانگەوازی دامەزراندنی دادگای نێودەوڵەتی و لێپێچینەوە لە داعش

سەحەر عەبدولمەجید، دایکی هاوڕی شاهین، کە لە دێرەزۆر گیانی فیداکرد، وتی: داعش تاوانی دژ بە منداڵان و ژنان و چەندین گوند و پەناگەی لەسەر خاکەکەمان ئەنجام داوە، وەک دایکی شەهیدان داوای پشتیوانی دەکەین بۆ دامەزراندنی دادگایەکی نێودەوڵەتی بۆ لێپێچینەوە لە چەتە تاوانکارەکان. پاراستنی خاک و شەرەف بێ باج نایەت، کوڕەکەم گیانی خۆی لە بەرگریدا بەخشی و کوڕەکەی دیکەشم بەخشی بە قەسەدە، هیوای من ئەوەیە کە هەموو جیهان لە داعش ڕزگاری بێت، کاتی ئەوە هاتووە پێکەوە دژی داعشی تاریکپەرست و هاوکارەکانیان بوەستینەوە، پێویستە هەموو دەوڵەت و وڵاتان هاوکارمان بن بۆ ئەوەی پێکەوە ئەم تیرۆرە تێکشکێنین و دادپەروەری بەسەر چەتەکاندا بسەپێنین.