بەشداربووانی عێراق: خۆبەڕێوەبەری سەرچاوەی هێزی عێراقه

چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسانی بەغدا و میسان کە بەشدارییان لە کۆنفرانسی ژنان لە شەنگال کرد ڕایانگەیاند کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕووناکییە بۆ ژنانی ئازاد و نموونەیەکە بۆ هەموو گەنجان، هەروەها خۆبەڕێوەبەری سەرچاوەی هێزە بۆ عێراق.

مەدیا هاوار

 

شەنگال- ١٢ی شوبات لە شەنگال بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی-تاژێ کۆنفرانسێک لە ساڵیادی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات و بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە دروشمی "بە ژن، ژیان، ئازادی،  ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین" بەرێوەچوو، جگە لە یەکینەکانی ژنانی شەنگال، ئەنجومەنی ژنانی عەرەبی، یەکێتی ژنانی گەنج و چەندین چالاکوانی ژنان و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی عێراقی کرد، ئیمان ئەللامی، ڕۆژنامەنووس لە پارێزگای میسان و بەدور ئەلجەراح، ڕۆژنامەنووس لە بەسرە، بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد.

 

"ڕێبەر ئۆجالان نموونەیەکە بۆ گەنجان"

بەدور ئەلجەراح، ڕۆژنامەنووس کە لە بەسرەوە بەشداری کۆنفرانسەکەی کردووە ئاماژەی بەوەکرد، لەم خاکەدا پێشەنگ هەن کە نموونەن بۆ کەسانی دیکە، یەکێک لەوانە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، وتیشی: بە بۆچوونی من کۆنفرانسی لەم شێوەیە زۆر گرنگن و پێویستە بەردەوام بن، لەبەر ئەوەی بیری ئازاد خۆشەویستی گەنجانە، پێویستە لێی تێبگەن، پێویستە خاوەنەکانی بیری ئازاد و شۆڕش بناسرێن، بۆ نموونە، چێ گیڤارا شۆڕشگێڕێکی کوبا بوو، هەمیشە باسی ئەو دەکەین، ئەو مۆدێلێکە بۆ گەنجان و گەنجان هەمیشە وەک پێشەنگ دەیبینن، شۆڕشگێڕ هەیە لەسەر خاکەکەمان، پێشەنگ هەیە بۆ ئەوەی نموونەیەک بن بۆ خۆمان و وەک پێشەنگمان بیانبینن، عەبدوڵا ئۆجالان هەیە بۆچێ چێ گیڤارا بکەینە نموونە بۆ خۆمان؟ عەبدوڵا ئۆجالان مرۆڤێکە خاوەنی شۆڕش و بیرو بۆچوونە.

 

وتیشی: لە تێکۆشانداین بۆ ئازادکردنی ڕێبەر ئۆجالان لە زیندانی ئیمرالی بۆ ئەوەی ئەو بیرە ئازادانە بژین کە پێشکەشی کردووە بۆ هەمووان، ئازادی و بیری عەبدوڵا ئۆجالان دەپارێزین و ئەم هێز و باوەڕە لە دڵی هەر گەنجێکدا بونیاد دەنێین کە داگاتووی هەمووان ئازادو ڕووناک بێت، لە سینەفزیۆنیکدا کە بینیم تێگەیشتم لەوەی کە دەڵێت "ژنان دەبێت ئەشقی خۆیان بپارێزن، چونکە ئەشق ژیانە بەشێک لەو پاراستنە بوونی ژنانە، چونکە ژنان ژیانن، پێویستە پاراستنی بوونی خۆی بکاتە ئەشق، چونکە ئەشق زەوییە و مانای هەموو ژیانە" عەبدوڵا ئۆجالان دەڵێت پێویستە ژنان بەدوای بوونی خۆیاندا بگەڕێن و خۆشەویستی خۆیان بۆ بەدیهێنانی ئازادی بەدەستبهێنن.

 

"ئۆجالان بە پەرتووک و نامەکانی هەمیشە ڕووناکی ئێمە دەبێت"

لە کۆتایی قسەکانیدا بەدور ئەلجەراح ڕایگەیاند، ئامانجی گۆشەگیری ئەوەیە گەنجان بەدوای ئازادی و پێشەنگدا نەگەڕێن و وتی: بارودۆخی ناوچەکە لە ڕووی سیاسییەوە زۆر ئاڵۆزە، دەکرێت گۆشەگیری عەبدوڵا ئۆجالان خراپتر بکات، گەنجان لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستیان بە ڕێبەرێکی وەک عەبدوڵا ئۆجالان هەیە، لەبەر ئەوە بە توندی ئەویان گۆشەگیرکردووە، بۆ ئەوەی گەنجان لە گەڕاندا بمێننەوە و ئەوە بەدەست نەهێنن کە دەیانەوێت، بەڵام تەنانەت لە زیندنایشدا هەمیشە لە ڕێگەی پەرتووک و نووسین و نامەکانیانەوە لەناوماندایەو هەمیشە ڕووناکی ڕێگاکەمان دەبێت.

 

"لە بیری جڕێبەر ئاپۆوە هێز وەردەگرین"

ڕۆژنامەنووس ئیمان ئەللامی کە لە پارێزگای میسان بەشداری لە کۆنفرانسەکەدا کردووە، ڕایگەیاند کە عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەرو و نموونەی ئەم سەردەمە بووە و وتی: ئەمڕۆ بەشداریمان کرد لەم کۆنفرانسەدا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری نەتەوەیی عەبدوڵا ئۆجالان. بیرو بۆچوونەکانی زۆر بەهێزن لەسەر بارودۆخی عێراق، بەتایبەتی بارودۆخی ژنانی عێراق، ڕێبەر سەری دانەنەواندو ئێمەش هێزلە بەرخۆدان و سووربوونی دژی ستەمکاری وەردەگرین، بۆ جێبەجێکردنی سیستمی خۆبەڕێوەبەری لە شەنگال و کوردستان بەگشتی و لە هەمان کاتدا بۆ ئازادی ژنانی عێراق، لەگەڵ بیرو فەلسەفەی ڕێبەری نەتەوەییدا ڕووناکی ڕێگاکە دەبینین.

 

"خۆبەڕێوەبەری بۆ عێراق سەرچاوەی هێزە"

ڕۆژنامەنووس ئیمان ئەللامی ڕایگەیاند، ئەوان هێز لە سیستمی خۆبەڕێوەبەری وەردەگرن و ئەگەر سیستمی خۆبەڕێوەبەری لە شەنگال دامەزرێنرێت، ئەوا دەبێتە سەرچاوەی هێز بۆ تەواوی عێراق و وتی: شەنگال لە ڕووی جوگرافییەوە زۆر گرنگە و ناکۆکی زۆری لەسەر هەیە. بۆیه ڕێبەرمان جەخت لەسەر سیستمی خۆبەڕێوەبەری دەکاتەوە بۆ شه نگال و تەواوی عێراق، ئەگەر سیستەمی خۆبەڕێوەبەری لە شەنگال دامەزرێنرێت، ئەوا دەبێتە سەرچاوەی هێز بۆ عێراق و بەتایبەتی بۆ ژنان، جەخت لە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، دەچینە ٢٦ەمین ساڵەوە کە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەستگیرکراوە، بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، وەک تێکۆشەرێک هەڵمەتی نونمان دەستپێکرد و بەردەوام دەبین لە خەبات و بەرخۆدانمان تا ئەو کاتەی ئازادی جەستەیی بەدی دەهێندرێت.