ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی کۆتایی هات: ٨٥ داعش دەستگیرکران

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک-قەسەدە ڕایگەیاند، قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی کۆتایی هات و ٨٥ چەتەی داعش و هاوکارەکانیان دەستگیرکراون.

حەسەکە

 

دوای دەستپێکردنی قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی ئەمنی لە ٢٧ی ئاداری ٢٠٢١ و قۆناغی دووەم لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٢ و قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی لە ٢٧ی کانوونی دووەم لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتیک-قەسەدە و یەکینەکانی پاراستنی ژنان-یەپەژە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە کامپی هۆل کۆتایی هات.

 

قەسەدە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا کۆتایی هاتنی قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی "مرۆیی و ئەمنیشی ڕاگەیاند و کانی ئەحمەد، فەرماندار، جیهان حەنان، بەڕێوەبەری کامپی هۆل و چاڤەڕی کۆبانێ، فەرماندەی یات ئامادە بوون.

 

ڕوکەن جەمال، وتەبێژی یەپەژە بەیاننامەی کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنەکەی خوێندەوە و تیایدا هاتووە، "سەرەتا بە ڕێزەوە یادی شەهیدان ڕەباح ئەلئەحمەد، یامین شەداد، محەمەد ئەلسەعید، عەبدولسەلام ئەلئەحمەد و سەرجەم شەهیدەکانمان دەکەینەوە کە ڕۆڵێکی گرنگیان لە بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئەمنی لە کامپی هۆل کامپی گێڕاوە، شەهیدەکانمان لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانی خۆیاندا لە دابینکردنی بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکەدا لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە کرانە ئامانج و گەیشتنە ئاستی شەهیدبوون.

 

وەک دەزانرێت هێزەکانمان؛ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، هێزەکانی سوریای دیموکراتیک بە پێشەنگایەتی یەکینەکانی پاراستنی ژنان-یەپەژە و بە هاوکاری و پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانی ئۆپەراسیۆنەکەیان بەڕێوەبرد لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانەی دەستمان کەوتووە لە دانپێدانانی بەشێک لە ئەندامانی شانە نووستووەکانی داعش، کە لەم دواییانەدا دەستگیر کراون و تیایدا باس لەوە کراوە کە شانەکانیان هەوڵدەدەن بە هاوکاری دەولەتی تورکیا و و بەکرێگیراوانی سەر بە ڕژێمی سوریا خۆیان ڕێکدەخەنەوە بۆ هێرش.

 

"هەموو بەشەکانی کامپەکە پاک کرایەوە"

ڕوکەن جەمال ئەوەشی خستەڕوو کە ئۆپەراسیۆنەکە بە پێی پلانەکان بەڕێوەچوو، هەموو بەشەکانی کامپەکە پاککرایەوە، هەروەها چەندین کەرەستەی تەقینەوەی وەک مین و بۆمب و پشتێنی تەقینەوە و تونێل دۆزرایەوە، جگە لەوانە دەیان شانەی چەتەکانی داعش و هاوکارەکانیان دەستگیر کران، وتیشی: ژمارەی چەک و تەقەمەنی و تەقەمەنییە دەستییەکان دەریدەخات کە چەتەکان ئامادەکارییەکی گەورەیان کردووە بۆ ئەنجامدانی چالاکیی لەناو کامپەکە و دەستبەسەردا گرتنی کامپەکە.

 

ڕوکەن جەمال ڕایگەیاند، هێزەکان توانیان بگەنە سەرچەتەیەک بە ناوی ئەبو سوفیان ئەللەهبی، کە بەرپرسی چەتەکانی ناوەوە و دەرەوەی کامپەکەیە و بەرپرسیار بوو لە ڕێکخستنی چالاکییە تیرۆریستییەکانی ناوەوە و دەرەوەی کامپەکە، هاوکات شانەی چەتەکانی ڕێکدەخست و پلانی چالاکییەکانی لە ناوەوە و دەرەوەی کامپەکە دادەڕشت، بەڵام دوای دەستنیشانکردنی شوێنەکەی هێزەکانمان توانیان لەگەڵ ئەندامێکی تری چەتە بیکوژن.

 

"ژنێکی ئێزدی بە ناوی کۆڤان ئیدۆ خورتۆ ڕزگار کرا"

وتەبێژی یەپەژە ڕایگەیاند، یەپەژە کە ڕۆڵی پێشەنگیان لەم ئۆپەراسیۆنەدا بینی، توانیان ژنێکی ئێزدی بە ناوی کۆڤان ئیدۆ خورتۆ ڕزگار بکەن کە ١٠ ساڵ لەمەوبەر لە کاتی هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر گوندی هەردان لە شەنگال لەلایەن چەتەکانی داعشەوە ڕفێندرابوو.

 

بیرۆکەی توندڕەو و ئایدۆلۆژیای ڕادیکاڵ کە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ڕێکی دەخات، هێشتا لە کامپەکەدا بەردەوامە و بە شێوەیەکی سیستماتیک پەرەی پێدراوە و لە مێشکی منداڵاندا چێنراوە، ئەمە بە ئامانجی دروستکردنی نەوەیەکی نوێ دەکرێت کە درێژە بە هۆشیاری چەتەکانی داعش بدات. بۆیە لەسەر ئەم بنەمایە، زۆرێک لە چەتەکان کە خەریکی بڵاوکردنەوەی ئەو بیرۆکە توندوتیژ و ڕادیکاڵانە بوون، پێش هەموو شتێک سەرچەتە ئەبو عەبدولحەمید، کە ڕاستەوخۆ بەرپرسیار بوو لە بڵاوکردنەوەی بیرۆکەی توندڕەو و فەتوای کوشتن و هەڕەشەکردن لە دانیشتوانی کامپەکەی دەردەکرد، دەستگیر کران.

 

 

"ئۆپەراسیۆنەکە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بەردەوام بوو"

ڕوکەن جەمال ئاماژەی بەوەدا، لەم ئۆپەراسیۆنەدا کە ١٠ ڕۆژی خایاند، هێزەکانمان توانیان بە دیسپلین و هەستیارییەکی زۆرەوە ئەرکەکانی خۆیان ڕاپەڕێنن، کە تیایدا هەموو بارودۆخی مرۆیی کامپەکە لەبەرچاو گیرا، هەروەها لە کاتی پشکنین و پاک کردنەوەی کامپەکە و بۆ سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکە و نەهێشتنی مەترسییەکان بۆ سەر دانیشتوانی کامپەکە شوێنی پارێزراو بۆ دانیشتوانەکەی دروستکرا.

 

هەروەها لە لایەکی دیکەوە گرنگینەدانی نێودەوڵەتی و شکستی ڕێکخراو و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان لە بەرپرسیارێتی خۆیان سەبارەت بەم مەترسییە و لابردنی بارگرانی پێشگرتن لە فراوانبوونی ئەم تیرۆرە لە کامپەکەدا و کەمکردنەوەی دڕندەیی چالاکییە تیرۆریستییەکان بەرامبەر بە دانیشتوانی کامپەکە، لەلایەن ئیدارەی خۆسەر و هێزە ئەمنی و سەربازییەکانەوە، چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە قورستر دەکات.

 

قۆناغی سێیەمی ئۆپەراسیۆنی "مرۆڤایەتی و ئاسایش" بۆ پاککردنەوەی کامپی هۆڵ لێرە کۆتایی دێت، بەڵام ئۆپەراسیۆن و چالاکییەکانمان بەردەوام دەبێت تا داعش بە تەواوی لەناو دەچێت. هەروەها هەرکاتێک پێویست بوو بە وردی و وردەکاری بەردەوامی بە ئۆپەراسیۆنەکان دەدەین.

 

ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی "مرۆیی و ئەمنی" لە کامپی هۆل بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

ژمارەی چەتە دەستگیر کراوەکان: ٨٥ چەتە و هاوکارەکانیانە

ئەو چەکانەی دەستیان بەسەردا گیراوە بریتین لە: ٨ کڵاشینکۆف، ٤ مین، ٢ تەقەمەنی، ٧ نارنجۆکی دەستی، ٢٥ دەمانچە، فیشەکەیەکی بیسفینگ و ژمارەیەک تەقەمەنی.

بڕێک کەرەستەی سەربازی

بڕێک لە ماددە دەروونییەکان

٥ تونێل لەناوبران