لە ساڵیادی بوومەلەرزەکەدا ژنان بە داگیرساندنی مۆم ڕێپێوانیان کرد

ژنان لە ئەنقەرە لە ساڵیادی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتدا، کە ناوەندەکەی مەرەش بوو، ڕێپێوانیان کرد، ئەو ژنانەی کە بەشدارییان لە ڕێپێوانەکەدا کرد وتیان: لەبیری ناکەین، لێیان نابوورین، لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکەین.

ئەنقەرە

 

لە ساڵیادی بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستان و تورکیا لە ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ کە ناوەندەکەی مەرەش بوو، ژنان لەبەردەم مۆنۆمێنتی مرۆڤایەتی کۆبوونەوە و بە مۆم و ئاڵاوە ڕێپێوانێکی بێدەنگیان ئەنجامدا و وتیان: لەبیری ناکەین، لێیان نابوورین، لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکەین.

 

پلاتفۆرمی ژنانی ئەنقەرە لەبەردەم مۆنۆمێنتی مرۆڤایەتی لە شەقامی یوکسەل کۆبوونەوە و ڕێپێوانێکی بێدەنگیان بۆ شەقامی ساکاریا ڕێکخست، ژنان پێش ڕێپێوانەکە کۆبوونەوە، بە ئۆتۆمبێلی پۆلیس دەورە درابوونم ژمارەیەکی زۆر لە ڕێکخراوەکانی ژنان، سێجیلای چەلەنک، پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "پارتی دەم" بەشداری کردو ئەمینە ئەکیلدز بەناوی پلاتفۆرمەکە قسەی کرد. 

 

ئەمینە ئاماژەی بەوەدا، کۆبوونەتەوە بۆ ئەوەی ببنە دەنگی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە و وتی: دەبێت هەرچی پێویست بێت بیکەین بۆ ئەوەی بەردەوام بین لە ژیانمان، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بۆ کۆنترۆڵکردنی تەندروستی، بۆ زیادکردنی پشتیوانی بۆ ئەو کەسانەی توندوتیژییان بەرامبەر کراوە، تێکۆشانمان لە دژی سیاسەتی تاڵانکردنی دەسەڵات زیاد دەکەین، شاری ئازاد لە دژی توندوتیژی دروست دەکەین، لەبیری ناکەین، لێیان نابوورین، لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکەین.

 

ڕێپێوانی ژنان دوای خوێندنەوەی بەیاننامەیەک کۆتایی هات.