لە بابلی عێراق دوو برا دەستی خوشکەکەیان بریندار دەکەن

لە پارێزگای بابل دوو برا هێرش دەکەنە سەر خوشکێکیان، کە خاوەنی ئارایشتگایە لە شاری حلە، دوای ئەوەی بە توندی لە سەری دەدەن، بە ئامێرێکی تیژ دەستی بریندار دەکەن.

ناوەندی هەواڵ  

 

ڕۆژی ٦ی کانوونی دووەم، دوو برا لە شاری حلەی ناوەندی پارێزگای بابل هێرشیان کردووەتە سەر ئارایشتگایەکی ژنان کە خاوەنەکەی خوشکیانە و دوای لێدان لە سەری، دەستیشیان بە ئامێری تیژ بریندار کردووە.

 

هێزەکانی پۆلیس توانیوویانە یەکێک لەو دوو برایە دەستگیربکەن و یەکێکی دیکەیان نادیارە.

 

بەپێی زانیارییەکان بیانووی براکان بۆ هێرشکردنە سەر خوشکەکەیان ئەوە بووە، کە چەند جارێک داوایان لێکردووە ئارایشتگاکە دابخات، بەڵام ئەو بەردەوام بووە لە کارەکەی، تا دواجار هێرشیان کردووەتە سەری.