"ژنان لەگەڵ شۆڕشدا بوون بە شەڕڤان و سیاسەتمەدار"
لەیلا ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتەی ڕۆشنبیری کۆبانێ، ئاماژەی بەوە کرد کە ژنان لە ڕۆژئاوا دوای شۆڕش بەردەوام بوون لە بەرخۆدانیان و بوونەتە شەڕڤان و سیاسەتمەدار.
دیرەن ئەنگیزەک
کۆبانی- لە ڕۆژئاوای کوردستان، ژنان لەگەڵ شۆڕشی ١٩ی تەممووزی ٢٠١٢، بەردەوام بوون لە پیشەنگایەتی خۆیان لە کولتوور، ئابووری، سیاسی، سەربازی و هەموو لایەنەکانی ژیان، لەیلا ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتەی ڕۆشنبیری کۆبانێ، ڕۆڵی ژنانی پێش و پاش شۆڕش هەڵسەنگاند.
لەیلا ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا، پێش شۆڕش بەهۆی فیوداڵیزم و هێرشەکان، سیستمی دەوڵەتەوە هەموو شتێک بۆ ژنان قەدەغەکرابوو، بەڵام لەگەڵ شۆڕشدا ژنان ڕاستی خۆیان لە ڕێگەی فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە دۆزیوەتەوە، ژنان بەربەستەکانی کۆمەڵگەیان بینی و دەستیان کرد بە تێکۆشان.
"ژنان لە هەموو بوارەکاندا پێشەنگن"
لەیلا ئەحمەد ڕایگەیاند، ژنان ڕوویان لە شۆڕش کردووە بۆ کۆمەڵگەیەکی ئازاد و دادپەروەر و یەکسان، وتیشی: ئەوان بوون بە پێشەنگی کۆمەڵگەیەک کە زمان و بوونی قەدەغەکراوە، بەو شێوەیە بوون بە هێما لە جیهاندا، ئەو ژنانەی کە بەدوای ئازادی خۆیاندا دەگەڕان و کۆمەڵگەیان پەروەردە کرد، بوون بە دروستکەری هەموو بەهاکان، ژنان بوون بە شەڕڤان و سیاسەتمەداری کۆمەڵگەکەیان.
"باوەڕمان نەدەکرد خۆمان بەڕێوەببەین"
لەیلا ئەحمەد هەروەها هەڵسەنگاندنی بۆ پرۆسەی شۆڕش لە کۆبانی کرد و وتی: بە نهێنی کۆبوونەوەکانمان ئەنجام دەدا، بەدوای خانوودا دەگەڕاین، لەو کاتەدا، ڕژێمی سووریا هەبوو، بۆیە هەموو شتێکمان بە نهێنی دەکرد، باسی ژیانی کۆمەڵایەتیمان دەکرد، خەڵک پێمان پێدەکەنین، چەندین ساڵە ئازار دەچێژین و باوەڕمان نەدەکرد کە ڕۆژێک خۆمان بەڕێوە ببەین. لە هەر گەڕەکێکدا ٢٥ بۆ ٣٠ کەس ڕۆڵی خۆیان گێڕا، کۆمیتەی ئاسایش، ژنان، ئاشتەوایی و خزمەتگوزاریمان دامەزراندووە، هیچ کەسێک باوەڕی بەوە نەبوو کە ئەم کۆمیتەیە ڕۆڵێکی لەو شێوەیەی هەبێت و بگاتە ئەو ئاستە، بەرخۆدانی ژنان زۆر گرنگ بوو.
"کۆمەڵگە وتی ئیتر بەسە"
لەیلا ئەحمەد ڕایگەیاند، خەڵکی کۆبانێ شەوی ١٨ی تەمووز ڕژانە سەر شەقامەکان و وتی: "گەل دروشمیان دەوت، وتیان "بژی سەرۆک ئاپۆ و بەرخۆدان ژیانە" سەربازەکانی ڕژێم هەڵهاتن کاتێک ئەم پەرۆشییەی گەلیان بینی، لە ١٩ی تەمووزدا هەمان پەرۆشی هەبوو. کۆمەلگە وتیان "ئیتر بەسە" دایکان بە پەنجە و نیشانەی سەرکەوتن پێشوازییان لە چالاکوانان کرد، بینیمان کە دوژمن چەندە لاوازە بەرامبەر بە ژنان.
"هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی بەرهەمی ئەم بەرخۆدانەیە"
لە کۆتایی قسەکانیدا لەیلا ئەحمەد ئاماژەی بەوەدا کە دوای شۆڕشی ڕۆژئاوا، بەرخۆدانێکی بەردەوام هەبوو وتی: دەیانویست بە بەربەستەکان مافەکانمان بەدەست نەهێنین، لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و ئەوانەی کە دەیانویست ئاڵای نەتەوەی دیموکراتیک تێکبشکێنن، بەرخۆدانێکی گەورە هەبوو، بە خەباتی ژنان، ڕاستی سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک سەلمێنرا، ئەو هاوپەیمانییەی کە ماوەیەک لەمەوبەر واژۆ کرا؛ ئەمە بەرهەمی بەرخۆدانی ژنان و گەلانە، ئەمە ئەنجامی شۆڕشی ١٩ی تەمووزە، ئەم هاوپەیمانێتییە زۆر گرنگە بۆ ئازادی ژنان و مافەکانی ژنان.