ژنان لە کۆنفرانسی ئیسلامی دیموکراتیکەوە پەیامی ئازادی و یەکسانی و دیموکراسییان دا

ئەو ژنانەی کە بەشدارییان لە یەکەمین کۆنفرانسی ئەنجومەنی ژنانی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد، ڕایانگەیاند: لێرەدا ئێمە بۆچوونەکانمان یەکدەخەین و دەڵێین پەیامی ئایین ئازادی و یەکسانی و دیموکراسییە.

قامیشلۆ

 

یەکەمین کۆنفرانسی ئەنجومەنی ژنانی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک بە دروشمی "بە هێزی باوەڕی و بیرکردنەوەی ئیسلامی دیموکراتیک کۆمەڵگای ئەخلاقی و سیاسی زیندوو دەکەینەوە" لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەچوو، لە کۆنفرانسەکەدا دامەزراوە و بەش و ڕێکخراوەکانی ژنان بەشداربوون و پەیڕەو پەسند کرا و کۆنفرانسەکە بە خستنەڕووی بڕیاری گرنگ کۆتایی هات.

 

"ڕاستترین ئایین خودی ئەخلاقە"

زەرگە موسلیم، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک لە شاری کۆبانێ، وتی: جێگای خۆشحاڵییە کە کۆنفرانسێکی لەم شێوەیە لە پرۆسەیەکی زۆر جددی و هەستیاردا ساز بکەین، ئەم کۆنفرانسە گرنگی ژن لە ئیسلامی دیموکراتیکدا نیشان دەدات، ئەگەر سەیری حەقیقەتی ئیسلام بکەیت بایەخێکی زۆر بە ژنان دراوە، بەڵام لەم سەردەمەدا ئیسلام خراوەتە ناو سیاسەتەوە و ژنیش لەو سیاسەتەدا ون بووە، لە ئیسلامى ڕاستەقینە و پاکدا، شتى سەرەکى ئەوەیە کە ڕۆڵ و ئەرکى ژن هەیە و دەمانەوێت ئەوە بزانین کە لە حەقیقەتى ئیسلامدا ڕۆڵى ژن جیاوازە، لە حەقیقەتی ئاییندا ژن و پیاو یەکسانن، من لە کۆبانێوە هاتوومەتە قامیشلۆ بۆ دامەزراندنی ئەنجومەنی ژنانی ئیسلامی دیموکراتیک، ئێمە نیشانی دەدەین کە ژنان دەتوانن لە هەموو چالاکییە ئاینییەکاندا جێگەی خۆیان بگرن و لە دیموکراتیزەکردنی کۆمەڵگەدا ڕۆڵی هەیە، ئیسلامی دیموکراتیک دەتوانێت بە ئەخلاق و خۆشەویستی ڕۆڵێک لە کۆمەڵگەدا بگێڕێت و ئێمە دەمانەوێت هەموو ژنێک خۆی و ئایینی ڕاستەقینە بناسێت، چونکە ئێمە دەڵێین ئایینی ڕاستەقینە ئەخلاقە، ژنان دروستترین ئیدارەن و دەتوانن بە ئایینی ئەخلاقی و سیاسی پێشەنگایەتی کۆمەڵگەکەیان بکەن.

 

"لە ئیسلامدا ڕۆڵی گرنگ ژنانن"

دەلال خەلیل، هاوسەرۆکی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک، گرنگی کۆنگرەی بەم شێوەیە هەڵسەنگاند: "ئەنجومەنێکی ژنان لە چوارچێوەی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک دامەزرا، کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک لە ساڵی ٢٠١٨ەوە بە فەرمی کارەکانی بەڕێوە دەبات، ئێمەش ویستمان کۆنفرانسەکەمان وەک ئەنجومەنی ژنان ئەنجام بدەین و ماوەی ٢ مانگە ئامادەکاری بۆ کۆنفرانسەکە بەردەوامە، پێویست بوو دەستبەجێ کۆنفرانسەکەمان ئەنجام بدەین و هەڵسەنگاندنی ئەو کار و چالاکییانەی کە لە کۆنفرانسەکەدا ئەنجام دراون و داڕشتنی پڕۆژەیەک بۆ داهاتوو و دیاریکردنی ئەنجامەکەی بخەینەڕوو، لە کۆنفرانسەکەدا پەیڕەو خوێندرایەوە و پەسەند کرا، هەروەها لە کۆتایی کۆنفرانسەکەدا ڕاگەیاندنێک کرا کە ئێمە چی دەکەین و ٧ ئەندامی کۆردیناسیۆن هەڵبژێردران.

 

لە کۆنفرانسەکەدا ژنان پەیامی خۆیان نارد، ئەمەش مۆڕاڵی بە کۆنفرانسەکە بەخشی و ڕاگەیەندرا، لە ئیسلامدا ڕۆڵی هەرە گرنگ بە ژنان دراوە، لە ئیسلامی ڕاستەقینەدا پێکەوەژیان و یەکسانی و یارمەتی و نیشتمانپەروەری هەیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی جیهانی ئیسلامی لە شێوەی پیاوسالاریدا هاتووەتە پێشەوە و عەقڵیەتی پیاوسالاری خۆی هێناوەتە پێشەوە، ژنان وەلانراون تیایدا، لە کۆنفرانسەکەدا هەوڵدرا لەو بوارەدا ژنان بەرەوپێش ببەن و خرایەڕوو کە ئایین تەنها بۆ پیاوان نییە، دەلال خەلیل وتیشی: ئێمە دەمانەوێت ژنان هۆشیار بن و پێشبکەون، ڕۆڵی ژن لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا دەرکەوتووە و پەیامێک بۆ ژنان دەنێرین، کە پێویستە بارودۆخی خۆیان هەڵسەنگێنن و بڕیار بدەن کە پێویستیان بە چییە، هەموو ئایین و باوەڕییەکان داوای ئازادی و یەکسانی دەکەن، بەڵام ئەمڕۆ بەپێچەوانەوە دژ بە ژن بەکاردەهێنرێت و ئایین لە کڕۆکەکەی لابراوە، لێرەوە هەموو تێڕوانینەکانمان یەکدەخەین و دەڵێین پەیامی ئاین ئازادی و یەکسانی و دیموکراسییە و لە ئیسلامیشدا ڕۆڵێک بۆ ژنان هەیە.