ژنانی زیندانیکراو کە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە ئەشکەنجە دران

ژنانی زیندانیکراو لە زیندانی ئەرزینجان لە تورکیا ئەشکەنجە دەدرێن و دەگوازرێنەوە بۆ زیندانی تاکەکەسی، بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکە ئەو نامانەیان دەستبەسەر کردووە کە نووسیویانە.

مەدینە مامەدئۆغلو

 

ئەرزنجان- مانگرتن لە خواردن کە لە ٢٧ی تشرینی دووەم دەستیپێکرد، لە زیندانەکاندا بەردەوامە بۆ داواکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەرعەبدوڵا ئۆجالان کە ئێستا لە زیندانی ئیمراڵی جۆری F زیندانی کراوە و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد، مانگرتنەکە تا ١٥ی شوباتی ٢٠٢٤بەردەوام دەبێت و ژنانی زیندانی ئەرزنجان کە مانگرتنیان لە خواردن  دەستپێکردووە ئەشکەنجەدران و زیندانییانی زیندانی ئەرزرۆم ڕێگەیان پێنەدرا لە خواردنگەکە شت بکڕن.

 

ئەندامانی لیژنەی زیندانی لقی ئامەد لە کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی "ÖHD" کە بەم دواییانە سەردانی زیندانەکانی ئەرزنجان و ئەرزرۆمیان کرد، ئەو زانیارییانەی لە زیندان بەدەستیانهێناوە خستیانەڕوو، ئەندامانی لیژنەکە ڕایانگەیاند پێشێلکارییەکان بە مانگرتن لە خواردن زیادیان کردووەو مافەکانی دەستگیرکراوەکان بەردەوام لە کاتی پرۆسەی مانگرتنەکەدا پێشێل دەکرێت.

 

دەستگیرکراوەکان ئەشکەنجەدراون

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن لیژنەکەوە بەدەستگەیشتووە، ٩ زیندانی ژن لە ئەرزنجان زیندانی مانگرتنیان لە خواردن دەستپێکردووە لە ٢٧تشرینی دووەم و بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکە زیندانییەکانی خستە ژووری تاکەکەسییەوە، لە کاتێکدا زیندانی کراوان ئەم کردارەیان قبوڵ نەکرد، نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ، نزیکەی ٥٠ پاسەوان دەیانویست دیلان بارن کە لە مانگرتندایە  لەو ژوورە لاببەن کە تێیدا مایەوە.

 

ئەو پاسەوانانەی کە دیلان بارنیان ئەشکەنجەداو لە زیندانەکە بردیانە دەرەوە، ئەو ژنانەی دیکەشیان ئەشکەنجەدا کە کاردانەوەیان بەرامبەر ڕووداوەکە هەبوو، زیندانیی زەینەب تۆپجۆیان خستە سەر زەوی و لەسەر پشتی هەنگاویان هەڵدا و لەیلا جومعە ئیبراهیمیان بە هەمان شێوە ئەشکەنجەداو زیندانییەکانی دیکەش کە ڕۆژێک دوای ڕووداوەکە مانگرتنیان لە خواردن دەستپێکرد، لە زیندانی تاکەکەسی داندران.

 

زیندانییان سکاڵایان تۆمارکردووە سەبارەت بەو ئەشکەنجەیەی کە ڕووبەڕووی بوونەتەوە و زیندانییەکانی مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکانی ئەرزنجان و ئەرزرۆم دۆملو ژمارە ١ و دۆملو ژمارە ٢ ڕێگەیان پێنەدراوە لە خواردنگەکەدا شت بکڕن.

 

پێشێلکارییەکان ڕادەگەیەنرێت

سەرەڕای ئەوەش، زانرا هەموو ئەو سکاڵایانەی کە لەلایەن زیندانییە ژنەکانەوە نێردراون بۆ دامەزراوەکانی ئەرزنجان دەستیان بەسەردا گیراوە، هەروەها ڕاپۆرت کراوە ئەو نامانەی کە لەلایەن دەستگیرکراوەکانەوە نووسراون بۆ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە زیندانی داخراوی ئەرزرۆم دۆملو دەستبەسەر کراون و بەڕێوەبەرایەتی زیندانەکە نامەکانی دەستبەسەر کردووە بە بیانووی ئەوەی کە "ورە و هاندان بەرز دەکاتەوە."

 

دوای ڕاپۆرتکردنی پێشێلکارییەکان، لیژنەی زیندانەکانی ئۆهەدە داوای کۆتاییهێنان بە پێشێلکارییەکانی ئێستای کرد بە زووترین کات و ڕایگەیاند، سکاڵایەکی تاوانکاری تۆمار دەکەن سەبارەت بە کەیسەکانی ئەشکەنجەدان، ئەوان بەدوای کەیسەکەدا دەگەڕێن و بەردەوام دەبن لە سەردانیکردنی زیندانەکان لە پرۆسەکەدا.