لە ئەمریکا مردنی دایکان دوای دووگیانی لە زیادبووندایە

مردنی دایکان دوای منداڵبوون لە ئەمریکا لە دوو دەیەی ڕابردوودا زیادی کردووە، ە زۆربەیان لەناو ژنانی ڕەشپێست دایە.

ناوەندی هەواڵ

 

توێژینەوەیەکی نوێ، کە ٣ی تەمموز لە گۆڤاری " JAMA Medical Journal" بڵاوکراوەتەوە، دووپاتی کردەوە، ژمارەی ئەو ژنە ئەمریکیانەی لە ماوەی ساڵێکدا دوای دووگیانی گیانیان لەدەستداوە لە نێوان (١٩٩٩-٢٠١٩)دا زیاتر لە دوو هێندە زیادی کردووە، هەروەها زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدان لەناو ژنانی ڕەشپێستدا بووە.

 

بەپێی توێژینەوەکە لە ساڵی ٢٠١٩دا هەزار و ٢١٠ حاڵەتی مردنی دایکان هەبووە، لە کاتێکدا لە ساڵی ١٩٩٩دا نزیکەی ٥٠٥ حاڵەت بووە، ئەو توێژەرانەی کاریان لەسەر توێژینەوەکە کردووە وتوویانە کە گەورەترین زیادبوون لەو ماوەیەدا لەناو ژنانی کۆمەڵگە ڕەسەنەکانی وەک هیندییەکانی ئەمریکا و خەڵکی ڕەسەنی ئەلاسکا بووە.

 

توێژەران مەزەندەیان کردووە، ژمارەی مردن لە هەر ١٠٠ هەزار منداڵی زیندوو لە ١٢.٧٪ بۆ ٣٢.٢٪ بە گشتی و بە تایبەت، لە ١٤٪ بۆ ٤٩.٢٪ لە نێوان هیندییە ئەمریکییەکان و خەڵکی ڕەسەنی ئەلاسکا و لە ٢٦.٧٪ بۆ ٥٥.٤٪ لەناو ڕەشپێستەکاندا، و لە ٢٦.٧٪ بۆ ٪٥٥.٤ لەناو ڕەشپێستەکاندا، ٩.٦٪ بۆ ٢٠.٩٪ لەناو ئاسیاییەکان و خەڵکی هاوایی و دوورگەکانی تری زەریای هێمن، ٩.٦٪ بۆ ١٩.١٪ لەناو خەڵكی ڕەسەنی لاتینی و ٩.٤٪ بۆ ٢٦.٣٪ لەناو سپی پێستەکاندا بووە.

 

توێژینەوەکە بە پێی ویلایەتەکان شیکاری بۆ داتاکان کردووە و بە سەرسوڕمانی توێژەران، بەرزترین ڕێژەی مردنی دایکان لە هەندێک ویلایەتی باکووری ڕۆژهەڵات لە نێوان ژنانی ڕەشپێستدا بووە، هەروەها سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشیەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، باوترین هۆکارەکانی مردن لە ماوەی ساڵێکدا دوای کۆتاییهاتنی دووگیانی بریتی بوون لە “دۆخی تەندروستی دەروونی و ئەقڵی، خوێنبەربوونی توند، نەخۆشی تاجی دڵ و خوێنبەرەکانی تاجی، هەوکردن و خوێن مەین و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێنی پەیوەست بە دووگیانی" بووە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێدەچێت ژنانی ڕەشپێست هێشتا بەرزترین ڕێژەیان هەبێت، بەڵام ڕەنگە لە چەند ساڵی ڕابردوودا بەرزبوونەوەی گەورەتر لە هەندێک گروپی دیکەدا هەبێت.