٨ ئادار دەبێت دڵسۆزانە یادی بکرێتەوە
کەمکردنەوەی ڕۆژی ٨ی ئادار بۆ ڕۆژێک کە تەنها ئاهەنگگێڕان بێت، لەبەرچاو نەگرتنی هەوڵی ژنانی وەک کلارا زەتکینە کە کاریکردووە بۆ داواکردنی مافەکانی ژنان، ساڵانێکی زۆر دژی ستەمی چینایەتی و چەوساندنەوە لەگەڵ ژنانی چالاکی دیکە خەباتیانکردووە لە سەرانسەری جیهان.
هیماراد
سنە- لە ڕۆژی جیهانی ژنان بۆنەیەک کە دەبێت وەبیرهێنانەوەی خەباتی ژنان بێت، ئەو ژنانەی کە ئەگەرچی لە ڕووی جوگرافی و ئابووری و سیاسییەوە لە پێگەیەکی جیاوازدا بوون لە ژنانی ئێران، بەڵام بەشە هاوبەشەکەیان لەگەڵ هەموو ژنە تێکۆشەرەکان خەباتی یەکسانی و پێگەی یەکسان بوو.
کەمکردنەوەی ڕۆژی ٨ی ئادار بۆ ڕۆژێک کە تەنها ئاهەنگگێڕان بێت، بە لەبەرچاو نەگرتنی هەوڵی ژنانی وەک کلارا زەتکینە کە کاریکردووە بۆ داواکردنی مافەکانی ژنان ساڵانێکی زۆر دژی ستەمی چینایەتی و چەوساندنەوە لەگەڵ ژنانی چالاکی دیکە کاریانکردووە لە سەرانسەری جیهان، کە لە ڕێگای گەیشتن بە ئازادی ژناندا گیانیان لەدەستداوە، لەبیرکردنی خەباتی ئەو ژنانە و ڕازاندنەوەی ئەو ڕۆژە بە فێڵەکانی سیستمی سەرمایەداری کە هەوڵی لەناوبردنی بەهاکان و زیندووکردنەوەی سیستمی سەرمایەداری دەدەن بە کەمگرتنی خەبات و تێکۆشانی ژنانی ئازادیخوازە.
بەڵام ڕۆڵی ئێمە لەم جۆرە ڕۆژانەدا چییە؟ لە بەردەم ئەم تێڕوانینە ڕووکەشیەی ٨ی ئادار چی بکرێت بۆ ئەوەی ئومێدێکمان هەبێت بۆ بەردەوامی خەباتی ژنان، چۆن دەبێت هێزی ئێمە لە خەبات دژی چەوساندنەوەی ژنان لەم کاتەدا و بە ئابوری و سیاسی و جوگرافیای خۆمان ڕێکبخرێت.
دەبێت درک بەو ستەمە بکرێت کە ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە
هەنگاوی یەکەم درککردنە بەو ستەمانەی کە ژنان ڕۆژانە ڕووبەڕووی دەبنەوە، بەڵام بەهۆی دووبارەبوونەوەیەوە ئاسایی کراوەتەوە، مەرجێک کە بۆ زۆربەی ژنان وەک ژیانێکی ئاسایی و ڕەسەنە و بەرزترین پلە بۆ ژن هاوسەرگیریکردنە لەگەڵ پیاوێکی دەوڵەمەند، و پەروەردەی ئەکادیمی نەیتوانی ڕیگەی لێ بگرێت، بۆ کچان لە ئاستی بەرزی خوێندنیشدا هەمان تێڕوانین هەیە.
هۆشیاری لە چەوسانەوە گرنگ و ژیانییە چونکە تا ستەمەکان نەناسرێن، ناتوانرێت پلانێکی کورتخایەن و درێژخایەن هەبێت بۆ شەڕکردن لەسەر بنەمای ئەم نایەکسانییانە لە کۆمەڵگەی ئێران، دەکرێت یەکێکیان لە پێشینەی ئەوی تردا دابنرێت و یەکێکیان لە نزمترین ئاستدا دابنرێت، بۆ نموونە مافی یەکسان بۆ کاری یەکسان پێویستە لە پێشینەدا بێت و لە نزمترین ئاستدا حیجاب بکرێت بە پێوەر.
لە کۆمەڵگەی ئێران ژنان لە یەک چین و لە هەمان ئاستی ئابووریدا نین، ئەگەر بۆ چینی خوارەوە کار و داهات زۆر گرنگە، بۆ چینی سەرەوە پرسی حیجاب لە پێشینەیە و سروشتییە کە داواکارییەکانیان لە یەک ئاستدا نەبێت و نەتوانن لە یەکتر تێبگەن، بەڵام بۆ شەڕکردن، پێویستە لێکنزیکبوونەوە بەدی بهێنرێت بۆ ئەوەی ژنان بە هەبوونی ئامانجی بچووک و گەورە پێکەوە بگەنە ئامانجی کۆتایی و هەمووان هەوڵبدەن کۆمەڵگەیەکی یەکسانیان هەبێت.
پێویستە تێگەیشتنێکی دروستیان هەبێت لە داخوازییەکانی چینی خۆیان و چینەکانی تر و جیاوازییەکانیان وەلا بنێن و سەرەڕای جیاوازیەکان، بگەنە هاوپەیمانییەک بۆ خەبات و ئەو بۆشاییەی کە هەمیشە لە نێو ژنانی چالاکواندا هەیە و ئەو ڕق و کینە بەرەو دوژمنە گەورەکە ئاڕاستە بکەن کە ڕژێمی ئێرانە.
ڕژێمی ئێران توانیویەتی ژن و پیاو بخاتە دوو دەستە و دوو چینی بەرامبەر یەکتر و بۆ ئەوەی ئەگەر ژنێک بیەوێت لێپرسینەوە لە کەسێک بکات و گۆچانی کەسێک بگرێت، ئەوا بگاتە دەستی پیاوەکە و وەک وتە بەناوبانگەکە دەڵێت، ئەوە تەواوە، بەڵام ئەگەر کەمێک قووڵتر لە پرسی ژن لە ئێران بڕوانین، ڕەگی ئەم نایەکسانییانە لە حکومەتێکدا دەبینین کە زۆر زیرەکانە ژنانی لە گۆڕەپانی کۆمەڵایەتی دوورخستووەتەوە.
وە ئەگەر نەیتوانی بە تەواوی بیسڕێتەوە، ئەوا بوونی خۆی کاڵ کردووەتەوە و سەرەتا ئەو کارەی لە ڕێگەی یاساکانەوە کردووە، ئەو یاسایانەی کە ژن بە نیوەی پیاو دەزانن، ئەو یاسایانەی کە ڕەوایەتی دەدەن بە هاوسەرگیری پیاوێک لەگەڵ زیاتر لە ژنێک، مافی جیابوونەوە بە پیاوەکە دەدەن، مافی سەرپەرشتیکردنی منداڵەکە دەدەن بە باوک، برا باوک و هاوسەر بە بەرپرسیار و پارێزەری ژنەکە دەزانێت، ژنەکە شەرەفی پیاوەکەیە و کوشتنی ژنەکەش بە دەستی پیاوەکە ئاساییە و بکوژەکەش سزا نادرێت، ژنەکەش هەروا بەشداری نەکردن لە کاروباری سیاسی، و ژنان مافی بەشداریکردنیان هەیە لە زۆرێک لە بوارە ئەکادیمی و وەرزشییەکان.
لە کاتێکدا لە ئێراندا ژنان پێگەی ڕاستەقینەی خۆیان نادۆزنەوە تا یاساکان نەگۆڕدرێن، بۆ نموونە زۆر پیاو دەناسم کە باوەڕیان بە مافی میراتی یەکسان هەیە، بەڵام ئەم باوەڕە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر جێبەجێکردنی یاساکە نییە، یان ئەو باوکانەی خۆیان بە خاوەنی کچەکانیان نازانن و بە پێچەوانەشەوە، بەڵام بۆ ئەوەی بتوانن وڵات بەجێبهێڵن و هەر بڕیارێکی تر بە شێوەیەکی یاسایی بدەن، دەبێت وەک سەرپەرشتیارێک، دڵنیا بن لە ڕەزامەندی باوکی، هەرچەندە لە دۆخێکی وادا پیاوانیش سوودمەند دەبن و پێگەیەکی بەرزتریان لە ژنان هەیە، تەنانەت ئەستەمە قەناعەتیان پێبکەیت کە پێویستە هەوڵی یەکسانی بدەن، بەڵام گەورەترین دەستکەوت ئەو حکومەتەیە کە پاڵ بە ژنان دەنێت بۆ گۆشەی ماڵەوە بۆ کاری ناوماڵ.
بەخێوکردنی منداڵ و هەموو ئەو ئەرکانەی کە دەبوو ئابوری بوایە و حکومەت خەرجییەکانی دابین دەکرد، گۆڕا بۆ ئەرکی کۆمەڵایەتی ژنێکی بێ مووچە و بیمە، ئێستاش بوەتە ئەرکی دایک و ژن و دڵسۆزان وەک پیرۆزێک ناسێنران کە دەبنە نموونە بۆ ئەوانی تر، مافی کارکردن و سەربەخۆیی دارایی و مافی پێگەیەکی کۆمەڵایەتی بەرز و هەموو شتێکیان تێپەڕاند کە ڕێگری لە دایک دەکات، بۆ ئەوەی بە دایکی پیرۆز هەژمار بکرێن.
و هەموو ئەمانە لە ژێر سایەی ڕژێمی ئێراندان، ئێستاش پێویستیی زیاتر و زیاتری کۆمەڵە و دامەزراوەی جەماوەری هەست پێدەکرێت بۆ ئەوەی بتوانن ژنانی کۆمەڵگە ڕابکێشن و هێڵەکانی نێوان ژن و پیاو لاببەن، و هەروەها بتوانن لە ڕێگەی ئەم دامەزراوانەوە گوشاریان لەسەر دروست بکەن بۆ گۆڕینی یاساکان، هەر بۆیە بوونی کۆمەڵە لە ڕژێمی ئێران بووەتە تیرۆر بۆ حکومەت و ڕەتیدەکاتەوە مۆڵەت بدات و ئەو شوێنانە بەڕێوە ببات.