لە قامیشلۆ ٤٥٠ هەزار کەس بێ ئاو ماونەتەوە
لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر قامیشلۆ، سێ وێستگە و ١١٥ بیری ئاو ڕاگیران، زیاتر لە ٤٥٠ هەزار کەس بێ ئاو ماونەتەوە.
ناوەندی هەواڵ
دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە ١٢ی کانوونی دووەمەوە ژێرخانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان دەکات.
نوسینگەی وزەی کانتۆنی جزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە هێرشەکان و ئەم زانیارییانەی بڵاوکردەوە: فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا ٩ جار تۆڕباینی گازی وێستگەکانیان بۆردوومان کردووە، تۆڕبینەکانی سەر بە کۆمپانیای نەوتی ڕمێلان و ناوچەکانی گواستنەوە لە وێستگەی کارەبای سوید، بەو هۆیەوە خزمەتگوزاری لە وێستگەکە بەتەواوی وەستا.
ئاو لەسەر دەیان گوندو شاری هەرێمەکە بڕا
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئەنجامی بۆردوومانی وێستگەی کارەبا، ئاو بۆ سەر دەیان گوند و شاری ناوچەکە. دێرک، کۆچەرات، گرکێ لەگێ، چیلاخا، تل کۆچەر، تربەسپی، تل حەمس، قامیشلۆ و عامودا داخران و بەهۆی نەبوونی کارەباوە وێستگەکانی ئاو وەستاون.
لە قامیشلۆ سێ وێستگەی ئاو لە خزمتگوزاری وەستاون
ئەوەش خراوەتەڕوو سێ وێستگەی ئاو لە قامیشلۆ؛ هیلالی، لوێجە، جەقجەق، کە ئاو بۆ ٩ هەزار ماڵ دابین دەکەن، وەستاون، لە دێرک ١٢ بیر ڕاگیران کە ئاویان بۆ سێ هەزارو ٥٠٠ ماڵ دابین دەکرد.
بیرە ئاوەکان لە زۆر ناوچەدا وەستاون
بەگوێرەی بەیاننامەکەی نووسینگەکە، ٩ بیر لە ناوچەی گیرکێ لەگێ، ٣٦ لە ناوچەی چیلاخا، ١٤ لە ناوچەی تربەسپی ڕاگیراون، کە ئاویان بۆ هەزارو ٩٠٠ ماڵ دابین دەکرد، لە ناوچەی تل حەمس، ١٠ بیر و ٢٤ بیر لە ناوچەی عامودا ڕاگیران.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، هەرسێ وێستگەکە لە قامیشلۆ و ١١٥ بیری ئاوی دیکە ئاویان بۆ نزیکەی ٤٥٠ هەزار کەس دابین دەکرد.