"دەبێت گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەنگی دەستبەسەرکراوان و زیندانیانی سیاسی بێت'’
هەڵمەتی "سێشەممانی نا بۆ لەسێدارەدان" چالاکییەکانی لە ٥٦ زیندان لە سەرانسەری وڵات ڕێکخست، بەشداربووان ڕەتکردنەوەی خۆیان بۆ پەرەسەندنی شەپۆلی لەسێدارەدانەکان دەربڕی کە لەم دواییانەدا ٢٠٧ حاڵەتی تێپەڕاندووە.
ناوەندی هەواڵ
بەشداربووانی هەڵمەتی "شێشەممانی نا بۆ لەسێدارەدان" داوایان لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرد کە دەنگی زیندانیانی سیاسی و دەستبەسەرکراوان بن و دەنگی خۆیان بەرز بکەنەوە وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە سەرکوتی بەربڵاو، نادادپەروەری و دەستبەسەرکردنی ئارەزوومەندانە.
هەڵمەتی "سێشەممانی نا بۆ لەسێدارەدان" لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران هەفتەی ١٠٧ی چالاکییەکانی لە ٥٦ زیندان لە سەرانسەری وڵات بەڕێوە برد، هەڵمەتەکە لە ڕاگەیاندروەکەیدا، جەختی لەوە کردەوە، کە دەسەڵاتداران بە دیسپۆتیک پێناسە دەکرێن، لەم ماوەیەدا زیاتر لە ٢٠٧ لەسێدارەدانیان ئەنجامداوە کە دوو ژنیشیان تێدایە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی پەرەسەندنی بەکارهێنانی سزای توندە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتە هەواڵییەکان و زانیارییە بڵاوبووەکان، ئاماژە بەوە کراوە، کە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە ٢٨ی کانوونی دووەمدا شایەتحاڵی ئەوەی کە بە "ڕاپەڕینێکی شکۆمەندانە" پێناسە کرابوو، لەو ماوەیەدا ئەو وڵاتە سەرکوتکردنی بەربڵاوی لەلایەن ئامێرە ئەمنییەکانی ڕژێمەوە بەخۆیەوە بینی، هەروەها ئەم سەرکوتکردنە نەک هەر بووە هۆی گیانلەدەستدانی هەزاران قوربانی بێتاوان بەڵکو دەستگیرکردنی دەیان هەزار خەڵکی لەخۆگرتبوو کە ژمارەیەکی زۆر گەنجی تێدابوو.
دووپاتی کردەوە، کە دەستگیرکراوان کەوتوونەتە ژێر فشاری جەستەیی و دەروونی توند بۆ دەرهێنانی دانپێدانانی زۆرەملێ، ئەمەش لە چوارچێوەی سیاسەتێکی سیستماتیک بۆ سەرکوتکردنی بزووتنەوەی گەل، بەپێی هەمان ڕاپۆرتەکان، دەسەڵاتداران ڕێوشوێنیان گرتووەتەبەر بۆ دەستگیرکردنی ژمارەیەک پارێزەر و پزیشک و کارمەندی پزیشکی، بە ئامانجی پەرەپێدانی کەشوهەوای سەرکوتکردن و تۆقاندن، کە ئەمەش گوزارشتە لە پەرەسەندنی ترسەکانیان.
ئاماژە بەوە کراوە، کە ڕژێمی پاوانخوازی دەسەڵاتدار لە ماوەی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠٧ کەسی لە سێدارە داوە کە دوو ژنیشیان تێدابووە، جگە لەوەش سەدان هەزار دەستگیرکراوی نەناسراو ڕووبەڕووی سزای لەسێدارەدان دەبنەوە کە سزاکانی سەدەی ناوەڕاستیان بیردەخاتەوە، ناسر بەکرزادە، زیندانی سیاسی کورد لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ جاری سێهەم سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا و مەترسی ڕاستەقینەی لەسێدارەدانیشی هەیە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، داوا لە گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کراوە کە دەنگی دەستبەسەرکراوان و زیندانیانی سیاسی بن، داوا لە خێزانی دەستبەسەرکراوان دەکەین کە لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سەرکوت و نادادپەروەری و دەستبەسەرکردنی ئارەزوومەندانە دەنگیان بەرز بکەنەوە و پشتیوانی لە ئازیزانیان بکەن، لەم هەلومەرجەدا بێدەنگی بژاردە نییە، بەڵکو تاکە بژاردە و تاکە ڕێگەی مانەوەیە لە دەنگدان و ناڕەزایەتی دەربڕیندایە، لەم هەلومەفجەدا، هیوادارین لە ئێرانێکی ئازاد و یەکسان، دوور لە توندوتیژی و لەسێدارەدان، کە خەڵک بتوانێت چارەنووسی خۆی دیاری بکات.
لە هەفتەی ١٠٧ی هەڵمەتە بەردەوامەکەدا، بەشداربووانی ٥٦ زیندان ناڕەزایەتیان لە خواردن ڕاگەیاند، ئەم زیندانانە بریتین لە زیندانی ئێڤین "بەشی پیاوان و ژنان" زیندانی ناوەندی کەرەج، زیندانی فەردس، زیندانی تارانی گەورە، زیندانی قەرچاک، زیندانی خورین ورامین، زیندانی ئەهار، زیندانی ئەراک، زیندانی لانغرود، زیندانی قوم، زیندانی خوڕەم ئاباد، زیندانی بوروجرد، زیندانی یاسوج و چەندانی دیکە.