دایکی ساکینە جانسز کۆچی دوایی کرد
زەینەب جانسز، دایکی ساکینە جانسز لە کادرە دامەزرێنەرەکانی پەکەکە، دوای چەند ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی شاری ئیزمیر، کۆچی دوایی کرد.
ناوەندی هەواڵ
دایکە زەینەب جانسزی دایکی ساکینە جانسز، شۆڕشگێڕ و کادری پێشەنگ و یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە، کە بەهۆی نەخۆشی خوێن بەربوونی مێشکەوە ماوەی چەند ڕۆژێکی لە نەخۆشخانەی شاری ئیزمیر لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدا بوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.
دوای ڕێکارەکان، تەرمی دایکە زەینەب دەبرێتە بەشی پزیشکی دادوەری بوجای، پاشان ڕەوانەی دێرسیم دەکرێت.