دایکانی ئاشتی: ژن ژیانە، ژیان مەکوژە
دایکانی ئاشتی کۆبوونەوە بۆ ئیدانەکردنی سزای لەسێدارەدانی وریشە مورادی، ئەندامی کژارو وتیان: ژن ژیانە، ژیان مەکوژە.
ئامەد
وریشە مورادی، ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "کژار"و زیندانی سیاسی ڕۆژی ١٠ی تشرینی دووەم لە لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی "خیانەت لە نیشتمان" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
زۆرێک لە لایەنەکان ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە سزای لەسێدارەدان، دایکانی ئاشتی لە ئامەد کۆبونەوە بۆ ئیدانەکردنی سزای لەسێدارەدان، دایکانی ئاشتی لە بەردەم بینای ڕێکخراوەکەیان لە ڕێزانی ئامەد کۆبوونەوە و بەیاننامەیەکیان دا.
"ژن ژیانە"
بەیاننامەکە لەلایەن مورڤەت دەمیرەوە خوێندرایەوەو ئاماژەی بەوەدا، ئەوان ئەو سزای لەسێدارەدان قبوڵ ناکەن کە بەسەر وریشە مورادیدا سەپێندراوە و وتی: ئێمە لێرەین بۆ وریشە مورادی کە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە، بانگەواز لە دەوڵەتی ئێران دەکەین؛ کۆتایی بە سزای لەسێدارەدان بهێندرێت، ئێمەی دایکانی ئاشتی دژی ئەم بڕیارەین، هەروەها داوا لە وڵاتانی جیهانیش دەکەین ڕێگری لە سزای لەسێدارەدان بکەن، ژن ژیانە، ژیان مەکوژن".
بەیاننامەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"، "ئێمە سێدارەمان ناوێت" کۆتایی هات.