دایکانی ئاشتی نەورۆز پیرۆز دەکەن و داواکارییەکانیان بۆ ئازادکردنی ڕێبەر ئۆجالان نوێ دەکەنەوە

دایکانی ئاشتی کە ڕۆڵەکانیان لە خەباتدا لەدەستدا، ئەمساڵ داواکارییەکانیان بۆ ئاشتی و ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نوێ دەکەنەوەو ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕن، دەڵێن: کلیلی گەیشتن بە ئاشتی و هەنگاوی بناغەی بەرەو چارەسەری دیموکراتیک ڕێبەرە.

مەميهان هیلبين زەيدان

 

وان- جەژنی نەورۆز سیمبولی ساڵی نوێی کوردیە، هێمای دەستپێکی بەهار و نوێبوونەوەی ژیانە، ئاهەنگەکانی ئەمساڵ بەهۆی پەیامە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانیانەوە گرنگییەکی تایبەتی هەیە، هەروەها نەریتە کولتوورییە ڕەگداکوتاوەکانیان کە ڕەنگدانەوەی پەیوەندی نێوان پێکهاتەکان و ڕێوڕەسمەکانی لەدایکبوونەوە و ڕووناکی لەگەڵ هاتنی بەهاردایە.

 

هەموو ساڵێک لە ٢١ی ئاداردا کورد ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕێت، کە بۆنەیەکی دەوڵەمەندە بە هێماسازیی پەیوەست بە بەرخۆدان و بەدواداچوونی مافەکان، ئاهەنگەکانی ئەمساڵ لە ژێر ئاڵای "ئازادی و دیموکراتیکی" بەڕێوەدەچن، جەخت لەسەر داواکاری خێراکردنی ڕێگای "ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکی" دەکەنەوە و داوای ئازادکردنی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن.

 

هەر بەم بۆنەیەوە دایکانی ئاشتی داوای ئازادکردنی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانییان کرد کە بە "ڕێبەری ئێمە" ناوی دەبەن، لە ڕاگەیاندراوەکەدا دووپاتیان کردۆتەوە، کە کلیلی گەیشتن بە ئاشتی و هەنگاوی بناغەی بەرەو چارەسەری دیموکراتیکی لە دەستی ئۆجالاندایە و داوا دەکەن دەستبەجێ دەروازەکانی زیندان بکرێتەوە.

 

حەنیفە کۆچاک، ئەندامی دەستپێشخەری دایکانی ئاشتی، داوای ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی کرد و وتی: پێویستە ئامادەکارییەکان بۆ نەورۆز لەگەڵ هەوڵدان بۆ ڕێگریکردن لە خوێنڕشتن و گەیشتن بە ئاشتی بێت. هوروەها داوای ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین، با پێکەوە کاربکەین بۆ ئاشتی، با ئێستا دەروازەکانی زیندان بکرێتەوە.

سەعادەت ئۆکلو دووپاتی کردەوە، کە جەژنی نەورۆزی ٢٠٢٦ دەرفەتێکە بۆ چەسپاندنی ئاشتی دەڕەخسێنێت و داواکاری سەرەکی ئەوان ئازادکردنی ڕێبەر ئۆجالانە، هەروەها ئاشتیی ڕاستەقینە بەبێ جێبەجێکردنی ئەم داواکارییە ناتوانرێت بەدەستبهێنرێت.

 

ئەدیبە کۆچاک سەرەتای قسەکانی بە پیرۆزبایی لە گەلی کورد و سەرجەم زیندانیان بە بۆنەی نەورۆزەوە دەستپێکرد و وتی: داواکاری بەردەوامیمان ئاشتی و ئازادی و ئازادکردنی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، ئازادکردنی هەموو زیندانیانی سیاسی داواکارییەکی بنەڕەتییە، هیوادارم ئەم نەورۆزە ببێتە بۆنەیەک بۆ ڕزگارکردنی هەموو گەلانی ستەملێکراو، بەتایبەتی گەلی کورد.

 

کەفی ئیشیک جەختی لەسەر پێویستی ئازادکردنی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کردەوە و وتی: تا ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد نەکرێت کەس ئازاد نابێت، داوا لە هەموو لایەک دەکەین لە مەیدانەکاندا کۆببنەوە و داوای ئازادکردنی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان بکەن.

 

زەکیە کایا، وتی: هیوایەک لەسەر هاتنی نەورۆزی ئەمساڵ بەستراوەتەوە کە هەواڵی ئازادکردنی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، کە بە هەڵگری پەیامی ئاشتی پێناسەی کردووە، خواستی خۆی بۆ بینینی لە نێو خێزانەکەیدا و لە زێدی خۆیدا دەربڕی و دووپاتی کردەوە کە بە ڕۆحی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" پێشوازی لە نەورۆز دەکەین.