دایکانی لەچکسپی: پەیامی ئێمە بەرقەراربوونی ئاشتییە

لە پێناو بەرقەرار بوونی ئاشتی لەناو هەرێمی کوردستان، دایکانی لەچک سپی سەردانی دەزگای شەهیدانی کوردستانیان کرد و داوایان کرد چیدیکە ڕێگە بە شەهیدبوونی ڕۆڵەی کورد نەدرێت.

سلێمانی

 

پێش نێوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، بەشێک لە ئەندامانی دایکانی لەچک سپی، سەردانی دەزگای شەهیدانی کوردستانیان کرد، لەلایەن، ئەدیب لەطیف، بەڕێوەبەری گشتی دەزگای شەهیدانەوە پێشوازییان لێکرا، داوای وەستاندنی شەڕ کرا تا ڕۆڵەیەکی کورد شەهید نەبێت.

فەوزییە عەبدول کەریم، ئەندامی دایکانی لەچک سپی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: پەیامی ئێمە، پەیامێکی ئاشتییە و بەرقەراربوونی ئاشتییە، ئێستای کوردستان لە دۆخێکی مەترسیدار دایە، هەریەک لە لایەنە سیاسیەکان پەیامی نادروست بڵاودەکەنەوە، بۆیە دەمانەوێت لە کوردستان و دەسەڵاتدارانی بگەیەنین کە چیدیکە کوردستان نەخەنە ژێر فشار.

دایکانی لەچک سپی داوایان کرد، چیتر ڕۆڵەی دایکێکی دیکە شەهید نەبێت، هێزەکان بەرامبەر یەکتر نەوەستنەوە و ئاشتیانە کێشەکانیان بگەیەننە ئەنجام.

 

دەربارەی کار و چالاکی داهاتوویان دایکان ئاماژەیان بەوەدا، ئەم سەردانیکردنەیان کۆتای پێنایەت و سەردانی لایەنە جیاوازەکان دەکەن، لە پێناو ئەوەی هەرێمی کوردستان ببێتە هەرێمێکی ئاشتی و جێگای پێکەوە ژیان، بە ئەرکی هەموو لایەنە سیاسییەکانیشی دەزانن هەوڵی ڕێکخستنەوەی ماڵی کورد بدەب و ڕێگە خۆشکەر بن بۆ بەرقەراربوونی ئاشتی.

ت.پ