دایکان و منداڵان لە بەرەکانی پێشەوە خواردن بۆ شەڕڤانان ئامادە دەکەن
دایکان و خوشکەکانی ژنانی شەڕڤانی یەپەژە لەگەڵ منداڵانی ڕۆژئاوا، خواردنی نەریتی ئامادە دەکەن و پێشکەشی شەڕڤانانی هەسەدە و یەپەژەی دەکەن کە لە بەرەکانی پێشەوە شەڕن.
سۆرگوڵ شێخۆ
تل تەمر-لە تل تەمر لە دەڤەری جزیرە کە ١٤ ساڵە هێرشی داعش و داگیرکاری تورکیا بەردەوامە و ئێستا چەتەکانی هەتەشە هێرش دەکەن، گەلی کورد هەڵدەستێت و بەرەنگاری هێرشی ئاسمانی و هێرشی زەمینی و هێرشی ناوخۆیی دەبێتەوە.
لە بەرەکانی پێشەوە شەڕڤانان خاک و گەلەکەیان دەپارێزن، لە کاتێکدا دایک و خوشکەکان خواردنیان بۆ ئامادە دەکەن، بە ئەرکێکی نیشتمانی و قەرزاری ئەو کەسانەی دەزانن کە گیانی خۆیان بەخت دەکەن.
ڕۆژاڤا، ئەو منداڵەی لە سەرەتای دامەزراندنیەوە ناوی شۆڕشی هەڵگرتووە، بەهۆی هێرشەکانەوە خوێندنگەکەی داخراوە، بەڵام ئەمڕۆ لە تەنیشت دایکی لە چێشتخانە وەستاوە و خواردن بۆ شەڕڤانان ئامادە دەکات، وتی: ئێمە خۆراک ئامادە دەکەین بۆ ئەوەی جەستەی شەڕڤانانمان بەهێز بێت و بتوانن بەردەوام بن لە بەرگریکردن، یەکێک لە براکانم شەڕڤانە، برایەکی تریش شەهیدە، ئێمە پشتگیریان دەکەین و هێزیان پێدەدەین تا سەرکەوتن بەدەست دەهێنین.
سەمیرە حەسەن، ئەندامی لیژنەی ئابووری لە کۆنگرەی ستار، وتی:ڕەنگە نەتوانین لە بەرەکانی پێشەوە بین، بەڵام ئەرکی خۆمان جێبەجێ دەگەیەنین، ئامادەکردنی خواردن بۆ شەڕڤانان پاراستنی کولتووری ئێمەیە و مسۆگەری ئەوەیە کە بە برسی نەمێننەوە، بەڵکو بەهێز دەبن، ئاماژەی بەوەدا، کە هیرای خوشکی لە ڕیزەکانی یەپەژەدا شەڕ دەکات، هیوای خۆی دەربڕی کە خواردن بگاتە دەستیی یان هەریەکێک لە هەڤاڵەکانی، بەو پێیەی هەموو شەڕڤانان خوشک و برای ئەم شەڕەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ هەمووان وەڵامی بانگەوازی چەک دەدەنەوە، لە شەڕڤانانی بەرەکانی پێشەوە تا دایکانی ماڵەوە، هەموو تاکێک ڕۆڵی خۆی لە پاراستنی خاک و خەڵکدا دەگێڕێت، دایکان هێز و سەبر دەبەخشن بە خێزانەکانیان، ئەمەش دەیسەلمێنێت کە بەرخۆدان تەنها پەیوەندی بە چەکەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بەو نانە هەیە کە پێشکەشی شەڕڤانانی دەکەن.
”چێشتخانەکانی تەل تامر لە دڵی شەڕەکەدان”
چنار یوسف وتی: تل تەمر لە ساڵی ٢٠١٥ ڕووبەڕووی هێرشەکانی داعش بووەتەوە و ئەمڕۆش ڕووبەڕووی هێرشی نوێی چەتەکان بووەتەوە، هەروەها وەک چۆن ئەوکات خۆڕاگر بووین، ئێستاش خۆڕاگر دەبین، متمانەمان بە گەلەکەمان و شەڕڤانانمان هەیە، خواردن ئامادە دەکەین بۆ ئەوەی شەڕڤانان برسی نەبن و بتوانن بەردەوام بن لە بەرگریکردن لە خاک.
دوای ئامادەکردنی خواردنەکە لە بەرەکانی پێشەوە بەسەر شەڕڤاناندا دابەش دەکرێت، هەروەها شەڕڤان جێگر لە شاری تل تەمر سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی و وتی: ئێمە زۆر خۆشحاڵ بووین کە زانیمان کچێکی یازدە ساڵ یارمەتی دایکی دەدات لە ئامادەکردنی خواردن بۆ ئێمە، ئەمە بەڵێنێکە لە نێوان ئێمە و دایکان و منداڵەکان و خەڵکدا، دڵسۆزی متمانەیان دەبین و بەردەوام دەبین لە شەڕکردن تا سەرکەوتن.