دایک و منداڵێک کە دەوترێت لە نهۆمی شەشەمەوە بەربوونەتەوە گیانیان لەدەستدا

لە ناوچەی قۆسەری ماردین، سەمیرا ئاکتورک و منداڵەکەی کە خاوەن پێداویستی تایبەت بوو لە نهۆمی شەشەمەوە کەوتنە خوارەوەو گیانیان لەدەستدا و منداڵێکی دیکەشی بە سەختی بریندار بوو.

ناوەندی هەواڵ

 

سەمیرا ئاکتورک، تەمەن ٣٣ ساڵ، لە گەڕەکی ئەتاتورک لە قۆسەری ماردین دەژیا، لە نهۆمی شەشەمەوە لەگەڵ دوو کچەکەی کەوتە خوارەو، بەگوێرەی تۆمەتەکان؛ سەمیرا ئاکتورک کچە تەمەن ٦ ساڵانەکەی بینی ویستوویەتی کۆتایی بە ژیانی بهێنێت، کاتێک کچە ٥ ساڵانەکەی هەوڵی دا لە باوەشی ڕزگار بکات، لە نهۆمی شەشەم لەگەڵ دوو منداڵەکەی کەوتە خوارەوە.

 

دوای ئەوەی کەسانی دەوروبەریان ئاگادارییان دەربارەی ڕووداوەکە دا، گروپە تەندروستییەکان و پۆلیس چوونە شوێنی رووداوەکە، دایک و منداڵەکان گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە، سامیرە ئاکتورک و کچەکە خاوەن پیداویستییە تایبەتەکەی لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەستدا و کچەکەی دیکەی بە سەختی بریندار بوو.

 

لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.