دایە فەیمە، دایکی پاکڕەو دکتۆر سیروان کۆچی دواییکرد
ناوەندی هەواڵ
فەیمە ڕەشید ساڵح لە تەمەنی ٩١ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی و بەساڵاچونی تەمەنییەوە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ماڵەکەیدا کۆچی دواییکرد، دایە فەیمە یەکێکە لە ژنە تێکۆشەرەکان و ڕۆڵەیەکی پێشکەش بە کوردستان کردووە.
دایە فەیمە، دایکی پاکڕەو کاوە عەلی ناسراو بە "دکتۆر سیروان"ە کە سکرتێری یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان بوو، دایە فەیمە لە ساڵی ١٩٣٠ لە گوندی خمانێ لە شارۆچکەی چوارتا لەدایکبووە، دایکی چوار کچ و چوار کوڕە، یەکێک لە کوڕەکانی شەهید دکتۆر سیروانە کە لە ٤ی تشرینی یەکەم/١٠ی ١٩٩٦دا لەگەڵ پۆلێک لە هەڤاڵانی لە ناوچەی چەمی ڕێزان لەلایەن هێزەکانی پەدەکەوە شەهید دەکرێت.
تەرمی دایە فەیمە لە گۆڕستانی نوێی شاری سلێمانی لە گەڕەکی قڕگە لە مەراسیمێکدا بەخاکسپێردرا.

ت.پ