داوای ئازادکردنی نێرگز محەمەدی دەکرێت

کۆمەڵەی قەڵەمی ئەمریکی (پێن) سەبارەت بە سزادانی نێرگز محەمەدی بە زیندانیکردن و لێدانی ٨٠ قامچی، لە بەیاننامەیەکدا کاردانەوەی خۆی بەرامبەر بەو سزایە ڕاگەیاند. ناوەندی هەواڵ

کۆمەڵەی قەڵەمی ئەمریکی (پێن) سەبارەت بە سزادانی نێرگز محەمەدی بە زیندانیکردن و لێدانی ٨٠ قامچی، لە بەیاننامەیەکدا کاردانەوەی خۆی بەرامبەر بەو سزایە ڕاگەیاند.

 

ناوەندی هەواڵ

 

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەرانا، کۆمەڵەی قەڵەمی ئەمریکی (پێن) ڕۆژی دووشەممە ٢٤ ی ئایار بە دەرکردنی بەیاننامەیەک سەبارەت بە سزادانی نێرگز محەمەدی ناڕەزایەتی دەربڕی داوای هەڵوەشاندنەوەی سزاکەی دەکات.

لە بەیاننامەکەشدا ئاماژە بۆ ئەوەکراوە، کە سەنتەری بەرگریکارانی مافی مرۆڤیش هەڵوێستی خۆی دەربڕیووە و ناڕەزایەتی نیشانداوە.

 

نێرگز محەمەدی ماوەیەک پێش ئێستا لەلایەن دادگای دادوەریی قودسی تارانەوە بە ٣٠ مانگ زیندان و ٨٠ قامچی سزا درا.