داوای یاسایی لەسەر ژنێکی گەنج کە لە تاران دەستدرێژی کراوەتە سەر تۆمار کرا
دوای ئەوەی لە گرتە ڤێدیۆییەکدا دەرکەوت کە ژنێکی گەنج لەگەڵ ماتۆڕسوارێکدا شەڕ دەکات، پۆلیسی تاران ڕایگەیاند، ناسنامەکەی ئاشکرا بووە و بە تۆمەتی "نەپۆشینی حیجاب" ڕەوانەی دەزگای دادوەری کردووە.
ناوەندی هەواڵ
پۆلیسی تاران ڕایگەیاند، داوای یاسایی لەسەر ئەو ژنە گەنجە تۆمار کراوە کە بەهۆی نەپۆشینی حیجابی ئیجبارییەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر.
دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە ژنێکی گەنج لەگەڵ شۆفێرێکی ماتۆڕسکیلدا شەڕ دەکات، دوێنێ شەممە ٢ی تشرینی دووەم، پۆلیسی تاران ڕایگەیاند کە داوای یاسایی لەسەر تۆمار کراوە و ماتۆڕسوارە سەرپێچیکارەکەش کە جلی سەربازی لەبەربووە بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێساکانی هاتوچۆوە سزا دراوە.
پۆلیسی تاران ڕایگەیاند، ئەو ململانێیە لە ئەنجامی هەراسانکردنی ژنێکی گەنج لەلایەن کەسێکی ماتۆڕسکیلەوە بووە، دوای تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان دۆسیەیەک تۆمارکراوە کە تێیدا ئەو ژنە گەنجە ڕەوانەی دەزگای دادوەری کراوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی.