داوای هاودەنگی لەگەڵ درووزەکان و شکاندنی زنجیرەکانی ترس دەکرێت

یەکێتیی دیموکراتی عەلەوییەکان و یەکێتی ژنانی دیموکراتی عەلەوییەکان داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد لە بەرامبەر هێرشەکانی جیهادیەکانی هەتەشە کە درووزەکانیان لە سووریا کردە ئامانج، بێدەنگ نەبن.

ناوەندی هەواڵ

 

یەکێتی دیموکراتی عەلەوییەکان و یەکیەتیی ژنانی دیموکراتی عەلەوییەکان ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە، هێرشەکانی ئەم دواییەی بەناو ئاسایشی گشتی سەر بە هەتەشە بۆ سەر پێکهاتەی درووز لە سووریا شەرمەزار کرد و داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد بێدەنگی خۆیان بشکێنن.جەختیان لەوە کردەوە، کە ئەوەی ئەمڕۆ بەسەر درووزەکاندا دێت تەنها درێژکراوەی زنجیرەیەک تاوانی سیستماتیکە کە لە بێدەنگیی جیهانەوە دەستپێدەکات و بە ئاوارەبوونی هاوڵاتیان کۆتایی دێت.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە هەتەشە تەنها دروزەکان ناکاتە ئامانج، بەڵکو کورد و عەلەوییەکانیش دەکاتە ئامانج، ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدی نایەت تا دژی ئەم ئایدۆلۆژیا تاریکە یەک نەگرین.

 

ئاماژە بەوەکراوە، نەتوانینی وەڵامدانەوەی یەکلاکەرەوە بۆ هێرشەکانی پێشووتر بۆ سەر عەلەوییەکان ئەوەیە کە گەلی دروزی لەمڕۆدا لاوازکردووە، جیهان بێدەنگ بووە سەبارەت بەو پێشێلکاریانەی کە عەلەوییەکان تووشی بوون، ئێستاش ئەم بێدەنگییە دووبارە دەبێتەوە لەگەڵ ئەوەی کە دروزەکان تووشی دەبن.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: هەتەشە کورد و عەلەوی و دروزەکان بە دوژمنی خۆی دەزانێت و کوشتنیان بە کردەوەیەکی گوماناوی باوەڕدەزانێت، سەرەڕای ئەو ڕێکەوتنەی کە لە مانگی ئاداری ٢٠٢٥ ئەنجامدرا، بەڵام بەردەوامن لە هێرشەکانیان و گەلی دروزەکان دەکەنە ئامانج و دەستکەوتە دیموکراتیەکان لە ناوچەکەدا.

 

هەروەها ڕەخنە لە بێدەنگی ئەو وڵاتانە گیراوە کە خۆیان بە پارێزەری مافەکانی مرۆڤ پێناسە دەکەن و بە دووڕوویی سیاسی دەزانن، ئەم بێدەنگییە بێلایەنی نییە، بەڵکو هاوبەشیکردنە کە ڕێگە بە کۆمەڵکوژی نوێ دەدات و ڕازیبوونی ناڕاستەوخۆ لە ناشتنی هاوڵاتیان بە زیندوویی، تورکیا و ئەمریکا و ئیسرائیل بە بەرپرسی هێرشە جینۆسایدەکان لە سووریا تۆمەتبار دەکەن کە لە پشت ئەم سیاسەتانەوە بە ئامانجی داڕشتنەوەی ناوچەکە بە پێی لۆژیکێکی تاکلایەنە کە پاڵپشتی داعش دەکات، هاوکات کۆمەڵکوژی عەلەوییەکان لە کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست بە دەرکەوتێکی خوێناوی ئەم ئایدۆلۆژیای توندڕەو دادەنرا.

 

ڕاگەیاندراوەکە بە هۆشدارییەکی توند لە کۆتاییەکەیدا هاتووە: ئەمڕۆ دروز و عەلەوییەکان دەکرێنە ئامانج، ئەگەر بێدەنگی بەردەوام بێت، کێ دەبێتە قوربانی داهاتوو؟، داوا لە گەل و هێزە دیموکراتییەکان دەکات بە یەکگرتوویی لە بەرامبەر هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ئەو کۆمەڵکوژیانەی لە سووریا ئەنجام دەدرێن بوەستنەوە، هاواری دروزەکان هیچ نییە جگە لە دەنگی ئەو گەلانەی کە هەناسەدانیان بەهۆی گێژەڵوکەی شەڕەوە ڕادەگیرێت با لە ڕێگەی هاوپشتی کۆمەڵگەییەوە تاریکی بخەینە خوارەوە، چونکە هاودەنگی ڕێگای سەرکەوتنە، هەزار سڵاو لە خەباتکارانی بەرخۆدان.