داواکاری بۆ "خەڵاتی ڕۆژنامەگەری ژنانی گوربەتلی ئەرسۆز" دەستپێدەکات

داواکاری بۆ "خەڵاتی ڕۆژنامەگەری ژنانی گوربەتلی ئەرسۆز"، کە لەلایەن ڕێکخراوی MKG ڕێکدەخرێت، لە ١٧ی حوزەیرانەوە دەستپێدەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

یەکەمین خەڵاتی ڕۆژنامەگەریی ژنی گوربەتلی ئەرسۆز لەلایەن کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنانی میزۆپۆتامیا "MKG" بەڕێوەدەچێت.

 

داواکاری پێشکەشکردن لە ١٧ی حوزەیران دەکرێتەوە، لە ڕاگەیەندراوەکەدا سەبارەت بە خەڵاتەکە هاتووە: داواکاری بۆ 'خەڵاتی ڕۆژنامەگەری ژنی گوربەتلی ئەرسۆز' بۆ ئەو ڕۆژنامەنووسە ژنانەی کە بەدوای ڕاستییەکاندا دەگەڕێن و ناترسن دەنگی سەردەم بن لە ١٧ی حوزەیران دەکرێتەوە.

 

گوربەتلی ئەرسۆز کێیە؟

گوربەتلی ئەرسۆز لە ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی زیڤەر سەر بە پالۆی ئیلازیغ لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی لە گوندەکەی خۆی تەواو کردووە، لە قۆناغی ئامادەیی لە شاری ئەدەنە خوێندوویەتی. پاشان بەشی کیمیا لە زانکۆی چوکرۆڤا تەواو کردووە و بڕوانامەی ماستەری لە "ژینگە و وزە" تەواو کردووە و وەک یاریدەدەری کیمیا کاری کردووە، لە ساڵی ١٩٩٣ لە ڕۆژنامەی ئۆزگور گوندەم دەستی بە کارکردن کردووە و زۆری نەخایاند بووە یەکەم سەرنووسەری گشتی لە تورکیا.

 

گوربەتلی ئەرسۆز لە ململانێیەکدا کە لە ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٧ لە باشووری کوردستان سەریهەڵدا، گیانی لەدەستدا، ٧ی تشرینی یەکەم وەک "ڕۆژی ژنی ڕۆژنامەنووسی کورد" یادی کرایەوە و بوو بە سیمبولی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی ژن کە وەک سەرچاوە مامەڵە دەکەن. ئەو بە هەڵوێستی بوێرانەی خۆی لە ڕۆژنامەی فری پرێسدا سەرکردایەتی میدیای کوردی کرد.