دانیشتووانی مەخموور: بژی بەرخۆدانی ئیمرالی
دانیشتووانی کامپی مەخموور ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا بۆ ئیدانەکردنی پلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات و بە یەکدەنگ وتیان: پیلانگێڕان بە ئامانجەکانیان نەگەیشتوون.
مەخموور
دانیشتووانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور بەمەبەستی شەرمەزارکردنی پلانگێڕیی نێودەوڵەتی ١٥ی شوات لەدژی ڕێبەری گەلی کورد عەدوڵا ئۆجالان ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا.
ڕێپێوانەکە لە دەروازەی دەزگای نەماڵەی شەهیدان دەستیپێکرد و تا دەروازەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوام بوو. لە ڕێپێوانەکەدا بە بەردەوامی دروشمەکانی "کەس ناتوانێت ڕۆژەکەمان تاریک بکات" "ژیان بەبێ ڕێبەر نابێت'، 'بژی بەرخۆدانی ئیمرالی' بە بەردەوامی وترانەوە. دوای ئەوەی ڕێپێوانەکە گەیشتە دەروازەی نەتەوە یەکگرتووەکان، راگەیاندراوێک درا. پێش ڕاگەیاندراوەکە خولەکێک ڕێزگر لە هەموو شەهیدانی ئازادی کوردستان گیرا، دواتر فیلیز بوداک، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی مەخموور قسەی کرد.
فیلیز بوداک هەموو شەهیدانی شۆڕشی کوردستانی لە کەسایەتی شەهیدانی 'ناتوانن ڕۆژەکەمان تاریک بکەن'ی بیر هێنایەوە و وتی: دەیان کچ و کوڕی کورد لە ناوخۆ و دەرەوە ئاگریان لە جەستەیان بەردا و وتیان 'ناتوانن ڕۆژەکەمان تاریک بکەن'. ئەمە بوو بە فەلسەفە و هێڵێکی ژیانمان کە هەموو دەستێک کە دەستی بۆ ڕێەرمان درێژ بکات، بە گڕکانی ئاگر بەرەوڕوو دەبووەوە. ئەو ئاگرە کە بە جەستەی گەلی کورد داگیرسابوو، بوو بە دیوارێک لە نێوان هێزەکانی کۆمۆنیدا و دیواری پاراستن بۆ ڕێبەر ئاپۆ. ئەوەی بەرگری لە گەلی کورد کرد، ئەو کەسەی لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ژن و گەنج بوون. هەر لەبەر ئەم هۆکارە سوپاسی ئەو شەهیدانە دەکەین کە تا ئەمڕۆش ئاگرەکەیان بەردەوامە لە ڕووناککردنەوەمان.
"گرنگ ئەوەیە هاوڕێیەتی ئایدیۆلۆژی و پارادایمی دروست بکەین"
فیلیز وداک وتیشی: ئێمەی گەلی مەخموور کە ٣١ ساڵە لە دەرئەنجامی ئەو پیلانانەدا لە دەربەدەریدا دەژین، بۆ ساتێکیش لەم خەباتە پاشەکشەمان نەکردووە، هێز لە دژی ئێمە گەورە بوو، هیزی گلادیۆ، هێزی ناتۆ و دەسەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێمە تاکە کورد بووین لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ، ئەنجامەکەی ئەوەیە کە ئەمڕۆ ئێمە قسەکەرین. دەرئەنجامەکەی ئەوەیە کە لە خەباتی ٥١ ساڵەی ڕێبەر ئاپۆدا، شەڕڤانانی ڕێبەر ئاپۆ و ڕێبەر ئاپۆ قسەکەرن. ئەمەش دەستکەوتێکی مێژووییە. ئەوەی گرنگە دامەزراندنی دۆستی ئایدیۆلۆژی و پارادایماتیکە. هەمووان دەیانوت لە دەرەوەی کورد دۆستی کورد نییە، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ لە سەدەی بیست و یەک هەزاران دۆستی بۆ بونیاد شەهیدە ئینتەرناسیۆنالیستەکانمان، شەڕڤانانی نێودەوڵەتیمان و دۆستانی کولتوور و ڕۆشنبیرمان نموونەی ئەمەن. بۆ ئەوەش هەم پلانگێڕی و هەم پلانگێڕان شکستیان هێناوە.
ڕاگەیاندنەکە بە دروشم کۆتایی هات.