دامەزراوەی مافی مرۆڤی تورکیا: لە ماوەی ١٠ ساڵدا نزیکەی سێ هەزار ژن کوژراون
دامەزراوەی مافی مرۆڤی تورکیا لە ڕێگەی ئینفۆگرافیک و فیلمەوە، کاری بۆ ڕاکێشانی سەرنج بۆ رێککەوتننامەی ئیستەنبول کردووە، بەپێی توێژینەوەیەکیش لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە دوو هەزار و ٧٢٧ ژن کوژراون، تەنها لە چوار مانگی ئەمساڵدا ١٠٨ ژن کوژراون. ناوەندی هەواڵ
دامەزراوەی مافی مرۆڤی تورکیا لە ڕێگەی ئینفۆگرافیک و فیلمەوە، کاری بۆ ڕاکێشانی سەرنج بۆ رێککەوتننامەی ئیستەنبول کردووە، بەپێی توێژینەوەیەکیش لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە دوو هەزار و ٧٢٧ ژن کوژراون، تەنها لە چوار مانگی ئەمساڵدا ١٠٨ ژن کوژراون.
ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی تورکیا لە ڕێگای توێژنەوەیەکەوە بە فیلم و ئینفۆگرافیک لە ژێر دروشمی "ڕێککەوتننامەکە بۆ ئێمە گرنگی هەیە" هەوڵی داوە سەرنج بۆ گرنگی ڕێککەوتننامەی ئیستەنبوڵ ڕابکێشێت، کە لە لایەن حکومەتی تورکیاوە هەڵوەشێنراوەتەوە.
ناوەڕۆکی توێژینەوەکە دەریخستووە، لە تورکیا بە لایەنی کەمەوە دوو هەزار و ٧٢٧ ژن لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا بەهۆی تووندوتیژیەوە مردوون، لە ساڵی ٢٠٢٠ دا ١٨٥ ژن لە لایەن هاوسەرەکانیان یان ئەو پیاوانەی پێشتر هاوڕێ بوون کوژراون، هەر لەو ساڵەدا ٢٦٥ ژن دەستدرێژی سێکسییان کراوەتە سەر ٩٦ ژن ڕووبەڕووی توندوتیژی سێکسی بوونەتەوە.
٨١٨ ژن کەوتوونەتە ناو باندی لەشفرۆشییەکان، ٢٨٤ ژن کوژراون، هەروەها گومان لە شێوازی مردنی ٢٥٥ ژنی دیکە دەکرێت، بەپێی توێژینەوەکە لە ١٠ ژن پێنجیان لە ئەنجامی توندوتیژی خێزانی کوژراون، بەشێکی دیکەشیان بەهۆی سکاڵاکردن بۆ جیابوونەوە کوژراون، لە چوار مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١ دا ١٠٨ ژن کوژراون، هەروەها گومان لە شێوازی مردنی ٧٤ ژن دەکرێت.
لە ماوەی ١٠ مانگدا ٧٥ کەس بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی کۆنگرەی ئەستەنبووڵەوە بە شێوەیەکی خراپ مامەڵەیان لەگەڵ کراوە و ئەشکەنجە دراون، لە هێرشی پۆلیسدا چوار کەس برینداربوون، هێزەکانی پۆلیس هێرشیان کردۆتە سەر ٨ کۆبوونەوەی ژنان و ڕێگریان لە دوو خۆپیشاندان کردووە.
لایەنە سیاسییەکان لە ئارتڤین و ئیدرنە درووشمی "ڕێککەوتنی ئیستەنبووڵ ژیان دەبەخشێت" هەڵواسی، بەڵام لەلایەن پۆلیسەوە لابردرا، چوار پەنابەری بەشدار لە خۆپیشاندانەکان دژی هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتننامەی ئیستەنبول لە دەنیزلی دەستگیرکران و بڕیاری دیپۆرتکردنەوەیان درا.