"دادپەروەری بۆ ژنان"... کۆبوونەوەی هۆشیاری بۆ ژنانی سودان لە ناوەندەکانی پەنابەران بەڕێوەدەچێت
بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە مافەکانیان، تۆڕی ژنانی "قرن أفريقي "صيحة" کۆبوونەوەی هۆشیاری بۆ ژنان لە ناوەندەکانی پەناگەکان لە پارێزگای کەسالا، لە ڕۆژهەڵاتی سودان ڕێکخست، تیشک خرایەسەر هۆشیارکردنەوەی ژنان لە مافەکانیان.

سودان
بەشداربووانی دانیشتنە هۆشیارییەکە جەختیان لەوە کردەوە کە شەڕی سودان گەورەترین بارگرانی خستۆتە سەر ژنان و کچان، کە بەرگەی جۆرەها پێشێلکاری و قێزەونترین تاوانەکانی دژیان گرتووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کاتێک باس لە دادپەروەری دەکرێت، وەک پێشەنگایەتی دەمێننەوە.
تۆڕی ژنانی "قرن أفريقي "صيحة" لە ژێر ناوی "دادپەروەری بۆ ژنان" کۆبوونەوەی هۆشیاری بۆ ژنان لە پەناگەی پارێزگای کەسالا لە ڕۆژهەڵاتی سودان ڕێکخست. لە دانیشتنەکاندا کە زیاتر لە ٣٠٠ ژن و کچی ئاوارەی ناوخۆ و هەروەها ژنانی کۆمەڵگەی ناوخۆیی ئامادەی بوون، تیشک خرایەسەر هۆشیارکردنەوەی ژنان لە مافەکانیان بۆ دەستڕاگەیشتن بە ڕاوێژکاری یاسایی و یارمەتی یاسایی، هەروەها بنەماکانی پێشکەشکردنی هاوکاری یاسایی سەرەتایی بۆ ڕزگاربووانی توندوتیژی سێکسی بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی شەڕی ئێستای سودان.
قسەکەرانی کۆبوونەوەکە لەم دانیشتنانەدا باسیان لە پرسە یاساییەکانی پەیوەست بە مافەکانی ژنان لە سودان کرد، لەوانە چۆنیەتی تۆمارکردنی سکاڵا، پاراستنی بەڵگە لە کەیسەکانی توندوتیژی سێکسی، ڕێکارەکانی دادگاییکردن لە دۆسیەکانی جیابوونەوە، نەفەقە، سەرپەرشتیکردن، و بێبەشکردنی خوێندن لەلایەن ژنانەوە.
هەروەها دانیشتنەکانی هۆشیاری باسیان لە یاسای تاوانکردنی خەتەنەکردنی مێینە، یاساکانی کار و میکانیزمەکانی دادگاییکردن لە کەیسەکانی دەستدرێژی جەستەیی کرد.
قسەکەرانی کۆبوونەوەکە ئاماژەیان بەوەدا کە شەڕی سودان گەورەترین باری خستووەتە سەر ژنان و کچان، دووچاری جۆرەها پێشێلکاری بوونەتەوە و قێزەونترین تاوانیش بەرامبەریان ئەنجامدراوە. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەوان لە خوارەوەی پێشەنگایەتیەکان دەمێننەوە کاتێک دێتە سەر دادپەروەری.
جەختیان لەوە کردەوە کە دادپەروەری ئیمتیازێک نییە، بەڵکو مافێکە کە دەبێت هەموو ژنان لە سودان بەهرەمەند بن، کاردەکەن بۆ ئەوەی تیشک بخەنەسەر مافەکانی ژنان و کچان و سادەکردنی ئاڵۆزییەکانی سیستەمی یاسایی و ئاسانکاری بۆ دەستڕاگەیشتنیان بە دادپەروەری.