دادگایی کردنی پەرلەمانتار عەدالەت کایا ڕاگیرا

کەیسەکەی عەدالەت کایا، پەرلەمانتاری دەم پارتی بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی نایاسایی" ڕاگیرا.

ناوەندی هەواڵ

 

عەدالەت کایا، پەرلەمانتاری ئامەدی پارتی دەم  بەوبیانووەی کە لە ماوەی سەرۆکایەتی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆزا کاری کردووە تۆمەتبارکراوە بە "ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی نایاسایی".

 

دانیشتنی دادگا ١١یەمین دادگای باڵای تاوانەکانی ئامەد بەڕێوەچوو، عەدالەت کایا ئامادەی دانیشتنەکە نەبوو،  پارێزەرەکانی گۆزدێ ئینگین و غەزەل بەیرام لە دانیشتنەکەدا ئامادەبوون.

 

لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ دادگا پێشکەشکراوە، داواکاری گشتی ڕایگەیاند عەدالەت وەک ئەندامی پەرلەمان هەڵبژێردراوە بەپێی ماددەی ٨٣ی دەستوور. بۆیە بڕیار درا کە دادگاییکردنی عەدالەت کایا ڕابگیرێت و ڕێوشوێنەکانی دادوەری لە دژی هەڵبوەشێندرێتەوە.