دادگای نێودەوڵەتی دەربارەی سکاڵای ئەفریقای باشوور بڕیار لەسەر کۆمەڵکوژیی ئیسرائیل دەدات

دادگای نێودەوڵەتیی بڕیاری كۆتایی خۆی لەسەر تۆمەتی ئەنجامدانی كۆمەڵكوژیی ئیسرائیل لە غەززە دەدات، كە سكاڵاكە لەلایەن ئەفریقای باشوورەوە تۆماركرا بوو.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ٢٦ی کانوونی دووەم، دادگای نێودەوڵەتی سەبارەت بە بڕیاری كۆتایی لەسەر كۆمەڵكوژیی ئیسرائیل لە غەززە کۆدەبێتەوەو زانیاری نوێ دەخەنە ڕوو.

 

ئەوە لە کاتێکدایە ئەفریقای باشوور سکاڵای لەسەر ئیسرائیل تۆمارکردووە، کە هێرشەكانی بۆ سەر غەززە ڕێككەوتننامەی نەتەوە یەكگرتووەكانی تایبەت بە كۆمەڵكوژیی ساڵی ١٩٤٨ پێشێل كردووە، بۆیە ئەركی دەوڵەتانی ئەندامە پێش لە هێرشانە بگرن و تاوانبار سزا بدەن.

 

ئەفریقای باشوور داوای لە دادگای نێودەوڵەتیی كرد، ڕێوشوێنی كاتی دەربكات، كە بریتین لە فەرمانێكی بەپەلە و فەڵەستینیەكانی غەزە لە هەموو پێشێلكارییەكانی ڕێككەوتنەكە بپارێزێت، ئەو فەرمانانەی كە لەلایەن دادگای نێودەوڵەتییەوە دەردەچن، بڕیاری دادگاكە لە ڕووی یاساییەوە پابەندكەرن و ناتوانرێت تانەیان لێبدرێت.