دابەشکەری ڕۆژنامە سزای دوو ساڵ و یەک مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا
زیلان گوڵ، دابەشکەری ڕۆژنامەی یەنی یاشام، بە تۆمەتی "فرۆشتن و دابەشکردنی بڵاوکراوە قەدەغەکراوەکان" سزای دوو ساڵ و یەک مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

ناوەندی هەواڵ
زیلان گول، دابەشکەری ڕۆژنامەی یەنی یاشام، بە تۆمەتی "دابەشکردنی ئەو بڵاوکراوانەی کە قەدەغەکراون" و "پڕوپاگەندە بۆ ڕێکخراوەکە" بەهۆی دابەشکردنی ڕۆژنامەکە تۆمەتبارکرا، دانیشتنی دووەمی دۆسیەکە لە دادگای باڵای تاوانەکانی ئامەد بەڕێوەچوو. زیلان گول ئامادەی دانیشتنەکە نەبوو، بەڵام پارێزەرەکەی، ڕەسوڵ تامور ئامادەی دانیشتنەکە بوو.
داواکاری گشتی داوای کردووە زیلان گول بە تاوانی "پڕوپاگەندە بۆ ڕێکخراوەکە" سزا بدرێت.
پارێزەر ڕەسوڵ تەمور بەرگری کرد و ئاماژەی بە ماددەی ١١ی یاسای ڕۆژنامەوانی کرد و ڕایگەیاند کە بڵاوکەرەوە و فرۆشیاری ڕۆژنامە بەرپرسیار نین لە ناوەڕۆکی ڕۆژنامە و بڵاوکراوەکان.
ئەوەشیختەڕوو کە لە ڕۆژی دەرچوونی ڕۆژنامەکەدا هیچ قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوە نەکراوە و بە پشتبەستن بە ناوەڕۆکی ڕۆژنامەکە سزای بڵاوکەرەوەی ڕاست نییە، داوای بێتاوانی موکلەکەی کرد.
دادگا بە بیانووی "فرۆشتن و دابەشکردنی بڵاوکراوە قەدەغەکراوەکان" سزای دوو ساڵ و یەک مانگ زیندانی بەسەر زیلان گوڵدا سەپاند.
پارێزەر ڕەسوڵ تامور ڕایگەیاند کە لە دادگای تێهەڵچوونەوە تانە لە بڕیارەکە دەدەن.