نووسەر و هۆنەر فەوزیە میری کۆچی دوایی کرد

هۆنەر و نووسەری یەکێتی ڕۆشنبیران فەوزیە میری لە تەمەنی ٧٦ ساڵیدا لە شاری ڕەققە کۆچی دوایی کرد، هۆنەر و نووسەر فەوزیە میری دەیان هۆنراوە و ٩ پەرتوکی لە دوای خۆی بەجێهێشت.

ڕەققە

 

ئێوارەی دوێنێ، نووسەر، هۆنەر و ئەندامی یەکێتیی ڕۆشنبیرانی ڕەققە فەوزیە میری لە شاری ڕەققە کۆچی دوایی کرد.

 

فەوازیە میری لە ١ی شوباتی ساڵی ١٩٤٨ لە گەڕەکی حەمەدییە لە شاری ڕەققە لەدایک بووە، خاوەنی ٩ بەرهەمی چاپکراوی بواری هۆنراوە و کورتە چیرۆکە، لە ئاستی سووریاشدا خەڵاتی زۆری وەرگرتووە، هەروەها لەلایەن دەستەی ڕۆشنبیری خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە خەڵات کرا و بڕوانامەی ڕێزلێنانی لە یەکێتی ڕۆشنبیرانی ڕەققە وەرگرت.

 

فەوزیە میری، لە منداڵییەوە دەستی بە هۆنراوە نووسین کردووە، لە ساڵی ٢٠٠٥ یەکەم دامەزراوەی ڕۆشنبیری لە کانتۆنی ڕەققە کە لەلایەن ژنانەوە بەڕێوەدەبرێت، کردەوە. ئەو دامەزراوەیە سەرنجی نووسەران و ڕۆشنبیرانی سووریا و هەموو جیهانی عەرەبی بۆ خۆی ڕاکێشا، مارەیەک نووسەر و ڕۆشنبیری وەک مەحمود دەروێش و عەبدولوەهاب ئەلمەسیری لەو دامەزراوەیە خەڵات کران.

 

لەگەڵ دەستپێکردنی ململانێکان لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١دا کارەکانی دامەزراوەی ڕۆشنبیری وەستان و چەتەکانی داعش کە لە ساڵی ٢٠١٤ شاری ڕەققەیان داگیرکردبوو، ماڵی فەوزیە و پەرتوکەکانیان سووتاند، بەڵام سەرەڕای ئەمەش فەوزیە لە نووسین ڕانەستا.

 

دوای ئازادکردنی شاری ڕەققە، فەوزیە میری یەکێک بوو لە یەکەم کەسەکان کە بەشداری چالاکییە ڕۆشنبیرییەکانی کرد و بانگهێشتی زۆرێک لە کۆبوونەوە و کۆنگرە کرابوو کە لە ڕەققە بەڕێوەچوو.