چیرۆکی بوون لەگەڵ چرکەساتی ژیان؛ ناگیهان ئاکارسەل
کچێکی بچووکی گوندێکی شاری قۆنیا کە بۆنی گوڵی لێدێت، ئەکادیمیستێک کە بە پێنووسەکەی مێژووی بێدەنگی ژنان دەگێڕێتەوە، پێشەنگێک کە لە گەشتی ئازادیدا جێپەنجەی خۆی بەجێدەهێڵێت، ژیانی ناگیهان ئااکرسەل تەنیا چیرۆکی تاک نییە، بەڵکو ڕووباری ئازادییە.

نەغەم چاچان
قامیشلۆ-ناگیهان ئاکارسەل لە ساڵی ١٩٧٧ لە گوندی گۆڵیازی سەر بە شارەدێی جیهانبەلیی شاری قۆنیا لەدایک بووە، لە تەمەنێکی گەنجیدا دەستیکرد بە لێکۆڵینەوە لە یادەوەری نەبینراوی ژنان، لە توێژینەوە ئەنترۆپۆلۆژی و مێژوویی و کولتوورییەکان بۆ ئاشکراکردنی دەنگ و وشە و ئەزموونی ژنان بەکاریهێنا. لەگەڵ وشەکان؛ "یەکەم هەنگاو بەرەو ئازادی ئەوەیە کە ژنان مێژووی خۆیان بنووسن"، پێنووسەکەی کردە ئامڕازێکی بەرخۆدان.
ناگیهان ئاکارسەل، یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، دەیزانی کە ژنان نەک تەنیا لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا چالاک بن؛ هەروەها پێویستە لە زانست و سیاسەت و کولتووردا چالاک بن، بە پێشنەگایەتی ئەو، ناوەندی ژنان لە ڕۆژئاواو لە چوار گۆشەی کوردستان و لە زۆر شوێنی جیهان کرانەوە، لە ڕێگەی ئەوەوە ژنان دەستیان بە زانیاری گەیشتوە و هێزی ڕێکخراویان زیاد کردووە.
ژنۆلۆژی بە خەباتی ئازادی ژنان یەکخست
بە نووسینەکانی ڕەگ و ڕیشەی فیکریی خەباتی ژنانی بەهێزتر کرد، لەگەڵ وشەکان؛ "زانستی ژن دەربڕینی زانستی پێداگری بوونە لەسەر ساتەوەختی ژیان" ئەنترۆپۆلۆژی نەک تەنها وەک دیسیپلینێکی ئەکادیمی، بەڵکو وەک فۆرمێک لە خەباتی ئازادی پێناسە کرد.
لە بابەتێکدا بەناونیشانی؛ "خەباتی ئازادی ژنان ئاوێنەی ئازادی کۆمەڵگەیەکە"، کارە نەبینراوەکانی ژنان و چیرۆکە نیوە نووسراوەکانیان و قسە نەوتراوەکانیان هێنایە ڕوو.
ناگیهان لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ بە دەستی دەوڵەتی تورکیا لە شاری سلێمانی تیرۆر کرا. کاتێک لە سلێمانی هەوڵیان دا دەنگی بێدەنگ بکەن، میراسەکەی بە خێرایی گەشەی کردبوو، بۆیە چیرۆکی ناگیهان ئااکرسەل تەنیا چیرۆکی ژیانی ئەو نییە؛ چیرۆکی بوون و بەرخۆدان و پێداگری گەشتی ژنانە بۆ ئازادی.
ئەکادیمیای ژنۆلۆژی و چالاکییەکانی
ناگیهان ئااکرسەل یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، بناغەی فیکری خەباتی ئازادی دامەزراند، پۆلەکانی ئەکادیمیا و نووسینەکانی هانی ژنانیان دەدا کە خاوەندارێتی لە مێژووی ژنان بکەن و میراسی کولتووری بناسن و ڕۆڵی پێشەنگایەتیان پێبدەن لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا. چالاکیی ژنۆلۆژی کە لە ساڵی ٢٠١٧ لە ڕۆژئاوا دەستیپێکرد، لە عەفرین دەستیپێکرد و بە پیشنەگایەتی ناگیهان ئاکارسەل بڵاوبووەوە. دامەزراندنی ناوەندەکانی ژنان لە شەهبا، حەلەب، دێرک، تەبقا، مەنبج، کۆبانێ، و حەسەکە ڕۆڵی سەرەکی هەبوو. لەو ناوەندانەدا ژنان هەم زانیاری ئەکادیمی و هەم چالاکیی کۆمەڵایەتییان دەستکەوت.
لە پەرتوکی "ژن و یادەوەری کۆمەڵایەتی"دا مێژووی بەکۆمەڵی ژنانی کورد و یادەوەری کولتوورییان تۆمار کردووە. لە نووسینەکانیدا لە ڕوانگەی ژنۆلۆژییەوە باسی نوێنەرایەتی ژنان لە کایەی سیاسی و ئابووری و کولتووریدا کردووە.
لە سێیەمین ساڵیادی شەهید کردنیدا لێمان شێخۆ، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی باسی لە ژیان و خەباتی ناگیهان
کرد.
"پەیوەندییەکی لەگەڵ سروشتدا هەبوو"
لێمان شێخسۆ ئاماژەی بەوەدا کە لە سێیەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ناگیهان ئاکارسەلدا هەموو شەهیدانی دۆزی ئازادی بەبیردێنێتەوەو وتی: ئەو شەهیدانەمان لەبیرە کە گیانیان بەخت کرد بۆ وڵاتەکانیان، شەهید ناگیهان ئاکارسەل وزەیەکی زۆری هەبوو، خەڵکی دێرسیم بوو، ژنێکی زۆر بەهێز بوو، حەزی دەکرد هەموو شتێک فێربێت و لێکۆڵینەوەی زۆری کرد. ئامانجی ئەوە بوو ببێتە ڕۆژنامەنووس و کارکردن لە بواری میدیادا، شەهید ناگیهان ئاکارسەل ویستی ببێتە نووسەر و سیاسەتمەدار و هەروەها جێگەی خۆی لە ئەکادیمیاکاندا گرتەوە.
"ئەو دژی پڕۆژەکانی دەوڵەت نەتەوە بوو"
لێمان شێخۆ ڕوونیکردەوە کە نیگەرانییەکانی ناگیهان ئاکارسەل بۆ گەیشتن بە هەموو ژنان بوو و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ناگیهان ئاکارسەل ویستی پەیوەندی زیاتری لەگەڵ ژنان هەبێت، هیچ جیاوازییەک لە نێوان گەلەکەیدا نەبوو، ئەو بۆ هەموو ژنانی هەموو پێکهاتەیەک وەک یەک بوو، خەمی تایبەتی ئەو بریتی بوو لە گەیشتن بە هەموو ئەو ئازارانەی کە ژنان تووشی دەبن، ئەو ژنانەی کە چیرۆکی جیاوازیان هەیە، دەیەوێت گفتوگۆیان لەگەڵدا بکات و ئەنجامی ئەو چیرۆکانە بڵاو بکاتەوە. لە ڕێگەی نووسین و پەیوەندی و گۆڤار و سیمینارەوە ویستویەتی بگاتە چارەسەرەکان لەبەر ئەوەی شەهید ناگیهان ئااکرسەل دژی پڕۆژەکانی دەوڵەت نەتەوە بوو، لە سلێمانی بە نامرۆڤانە کرایە ئامانج چونکە دەوڵەت نەتەوە ئەو ژنانە دەکوژن کە دەیانەوێت ببنە سیاسەتمەدار و داوای مافی خۆیان دەکەن وەک ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: "ژنی ئازاد کۆمەڵگەیەک ئازاد دەکات" و شەهید ناگیان ئااکرسەل باوەڕی بەم شتە هەبووە، ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی دەوڵەت نەتەوە نایانەوێت ژن ئازاد بێت.
"ئێمەش بە شوێن پێی ئەو دەڕۆین"
لێمان شێخۆ لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: کاتێک هاتۆتە ڕۆژئاوا بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ مایەوە، دوای جێهێشتنی ڕێبەر ئاپۆ، دەڵێت کە زانستێکی نوێ لە ژیان لەگەڵ مندا بونیاد نراوە و کەسایەتییەکەی زیاتر کاریگەری لەسەر بووە. وەک ئەندامانی ژنۆلۆژی بە ڕێگا و هەنگاوەکانی شەهید ناگیهان ئاکارسەلدا دەڕۆین. چونکە ڕووناکی هەموو ژنێک بوو و دەیوت هەر ژنێک ئازاری هەبێت، منیش ئازارم هەیە، وەک ژنۆلۆژی، زانستی ژن و ژیان، زانستی پێکەوە ژیانی ئازاد و زانستی کۆمەڵایەتی، درێژە بە کارەکانی دەدەین و لە بابەتی لێکۆڵینەوەدا دەبین. دوای شەهیدبوونی ناگیهان ئاکارسەل، لە شاری حەلەب و سلێمانی پەرتوکخانە بە ناوی ئەوەوە کرانەوە.