چیگدەم دۆغو: بە هەڵمەتی "ئێستا کاتی ژنە" پرۆسەی بونیادنانی پۆزەتیڤ فراوان دەکرێت

چیگدەم دۆغو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەژەکە ڕایگەیاند کە بە هەڵمەتی "ئێستا کاتی ژنە"ی کەژەکە بۆ ئەوەی پرۆسەکە لە "قۆناغی نێگەتیڤەوە بچێتە قۆناغی بونیادنانی پۆزەتیڤەوە" تێگەیشتن، ڕێکخراوەییبوون، چالاکی و کۆمۆنبوونی ژن بۆ خۆیان دەکەنە بنەما.

ناوەندی هەواڵ

 

چیگدەم دۆغو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کەژەکە لە بەرنامەیەکی تایبەتی تەلەفیزیۆنی مەدیا خەبەردا باسی لە دوایین پێشهاتەکان کرد. چاوپێکەوتنەکەی چیدەم دۆغو بەم شێوەیەیە:

 

ساڵێک بەسەر بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆدا تێپەڕی کە لە ٢٧ـی شوباتی ٢٠٢٥ـدا کردی، هەر بۆیە بۆ دووەم جار بانگەوازی ٢٧ـی شوباتی کرد. ڕێبەر ئاپۆ بەم بۆنەیەوە ڕایگەیاند "داکشان-هەڵکشان، فشار و قەیرانەکان کاتین، دیموکراسی زوو یان درەنگ هەمیشەیی دەبێت". هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هۆشداری هەبوو هەم سەبارەت بەو شتانەی کە پێویستە ئەنجام بدرێن و هەم ئەوەی کە ئەو هەنگاوانەی پێویستە بنرێن، خزمەت بە کێ و چی دەکەن. ئەگەر پرۆسەی ساڵێک، هی ڕابردووش لەبەرچاو بگرین، ئێوە ئەم دووەم بانگەوازە چۆن دەبین، دەتانەوێت چی بڵێن؟

بێگومان بەو بۆنەیەوە، لە یەکەم ساڵیادی ٢٧ـی شوباتدا ڕێبەر ئاپۆ ڕاگەیاندراوی زۆر گرنگی بڵاوکردەوە. وەک چۆن لە یەکەم بانگەوازیدا، دەستوەردانێکی لە پرۆسەی سیاسی و سەربازی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پرۆسەکەی تورکیادا کرد، وەک چۆن واتایەکی ستراتیژی و مێژوویی هەڵگرت، لە ڕاستیدا دووەم بانگەوازیشی خاوەن ناوەڕۆکێکی لەم شێوەیە بوو. واتا زۆر گرنگ بوو، بە تەواوی دەستی خستە سەر بنەماکانی پرۆسەکە. لەناو پرۆسەی جەنگی جیهانیی سێیەمدا، کاتێک ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەچووە پرۆسەیەکی نوێوە، بە ناوی گەلان و ژنانەوە پێویستە مرۆڤ چۆن دەستوەربداتە ئەم پرۆسەیەوە؟ بە ناوی هێزە دیموکراتیکەکانەوە پێویستە چی بکرێت؟ لە ڕاستیدا ئەمەی بە فۆرمولاسیۆنێکی زۆر بەهێز هێنایە ئاراوە. بە ستراتیژییەکی نوێ هێنایە ئاراوە. لەم سۆنگەیەوە، لە یەکەم ساڵیاددا سڵاو هەم لە ڕێبەر ئاپۆ و هەم لە بانگەوازەکەی دەکەم.

 

بە ڕاتی لەو پرۆسەیەشدا کە تێیداین دەبینین، دژی ئێران پرۆژەیەکی هێرش دەستی پێکرد. بەر لەوەش پرۆسەیەکی دەستوەردانی قووڵ هەبوو کە لەلایەن هێزە دەرەکییەکانەوە دەستی پێکردبوو. ئەمە لەمەودوا بەرەو قۆناغێکی نوێ دەچێت. دەستوەردانی ئێرانیش بووە قۆناغێکی نوێی ئەم بابەتە. لە ئێستادا بە ڕاستی بە ناوی گەلانەوە هەمیشە ئەمە دەبینین: لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ناوی گەلانەوە هیچ دەستوەردانێک ڕووینەدا. بە ناوی ژنان، بندەستان، ڕەنجدەران، کرێکاران، گوندنشیان... بە ناوی هەموو مەزهەب و کەلتوورە بندەستەکانەوە... لە ڕاستیدا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەمیشە بێ ئەمانە بووە. دوای هەزاران ساڵ بۆ یەکەم جار ڕێبەر ئاپۆ بە ناوی ئەمانەوە بانگەوازێکی کرد. بەناوی ئەوانەوە دەستوەردانێکی ئەنجامدا. ئەمە زۆر گرنگە. لەبەرئەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەمیشە بە دەستوەردانە دەرەکییەکان لە جەوهەری خۆی هاتووەتە دەرەوە. کوردستان هەمیشە بە دەستوەردانە دەرەکییەکان لە جەوهەری خۆی هاتووەتە دەرەوە. ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی ئەمەی ئەزموونکردووە. هێشتا ئەزموونی دەکەین.

 

ئێستا بەو بۆنەیەوە، واتا بانگەوازی ٢٧ی شوبات، هەڵبەتە بەستراوەتە بە پرۆسەکانی ڕابردووەوە، تێکۆشانی پرۆسەکانی ڕابردووشی لەخۆدەگرت. بەڵام بانگەوازی ٢٧ـی شوبات، هەم بۆ دیموکراتیکبوونی دەوڵەتان و هەم بۆ دیموکراتیکبوونی کۆمەڵگەکان فۆرمولاسیۆنێکی زۆر گرنگی هێنایە ئاراوە. واتا ئەمە پرۆسەیەک نییە تەنها بۆ کوردستان یاخود تورکیا دەستی پێکردبێت، دەشێت بگوترێت بۆ تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانیشە. بەڵام ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆرترین پێویستی پێی هەیە. بەم مانایە گوزارشت لە دەستوەردانێک دەکات بە ناوی گەلان و ژنانەوە و پێویستە بە دڵنیاییەوە ئەمە دیاریبکەین. بەم مانایە دەستوەردانێکی ستراتیژی و مێژووییە.

 

لێرەدا تێگەیشتن لەمە زۆر گرنگە؛ واتا لەگەڵ ئەم بانگەوازەدا لە ڕاستیدا پرۆسەی گۆڕین و گۆڕانکاری لە تورکیا گەیشتە قۆناغێکی زۆر گرنگ. ئەگەر هەڵسەنگاندن بۆ کۆماری تورکیا و ساڵی ڕابردوو بکەین؛ وەکو ڕێکخستن ئێمە بە بانگەوازەکەی ڕێبەرێتی هەنگاوی زۆر مێژووییمان نا. ئەم بابەتانە ئاشکران. کۆتاییهێنان بە هەموو کار و چالاکییەک لەژێر ناوی پەکەکە، کۆتاییهێنان بە ستراتیژی تێکۆشانی چەکداری، ئێمە ڕاگەیاندراوی لەو شێوەیەمان دا و هەنگاوی لەو شێوەیەمان نا. ئەمانە هەنگاوی زۆر مێژوویی بوون. هەریەک لەمانە ئەم بڕیاردارییەی نیشاندا؛ ئێمە بە کۆتاییهێنان بە هەموو کار و چالاکییەک لەژێر ناوی پەکەکە و کۆتاییهێنان بە ستراتیژی چەکداری، بڕیارداریی خۆمان بۆ پێکهێنانی کۆماری دیموکراتیکی تورکیا و بەشداربوون لەم کۆمارە دیموکراتیکبووەدا نیشاندا. بۆچوونی وەک "پەکەکە خۆی تەسفیەکرد، چەک دادەنێت" بۆچوونێکی زۆر ڕووکەشانەیە.

 

حەقیقەتێکی کۆمار بوونی هەبوو کە ماوەی ١٠٠ ساڵ بوو دواخرابوو، بووبووە هۆکاری لەدەستدانی گەورە و بەهەڵە شێوەی پێدرابوو. ٥٠ ساڵی بە سەرهەڵدان تێپەڕی. واتا ئەگەر سەرهەڵدانە نێوانییەکانیش هەژمار بکەین، زیاتر لە ٥٠ ساڵ بە سەرهەڵدان تێپەڕی. لەبەرئەوە پێویستە لەمەودوا ئەم پرۆسەیە ڕاست بکرێتەوە. پێویستی بە ڕاستکردنەوەی ئەو کۆمارە هەبوو کە بەهەڵە دامەزرابوو. واتا پرۆسەی سەرهەڵدانی ٥٢ ساڵە، لە ڕاستیدا بۆ نیشاندانی ئەم هەڵەیە بوو. باشە، پێویست بوو چۆن ڕاست بکرێتەوە، چۆن دیموکراتیک بکرێت؟ ئەوەی گرنگ بوو، ئەمە بوو. ڕێبەرێتیمان ئەم بڕیاردارییەی بۆ گۆڕانکاری نیشاندا. ئێمەش وەکو ڕێکخستن بەو هەنگاوانەی نامان، هەوڵماندا ئەم بڕیاردارییە نیشان بدەین.

 

هەڵبەتە لێرەدا ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە دەوڵەتی تورکیا و ئەو هێزانەی لە تورکیا سیاسەت دەکەن، بەم بڕیاری گۆڕانکارییە مامەڵە بکەن. لەبەرئەوەی ئەمە شتێک نییە کە تەنها بە لایەک بکرێت. واتا ناتوانین بڵێین ئەم پرۆسەیە تەنها بە بڕیارداری بۆ گۆڕانکاریی لایەنێک بەرەو پێش دەچێت. بڕیارداریی دوولایەنە بۆ گۆڕانکاری پێویستە و پێویستی بە سیاسەتی دیموکراتیکی دوولایەنە هەیە. هەمیشە دەڵێن "ئەمە بازاڕێکە، "... بەڵام ئەمە بابەتێک نییە کە مرۆڤ بە بازاڕ گوزاشتی لێ بکات. ئەگەر ئێمە کۆماری تورکیا دیموکراتیک بکەین، ئەگەر وەکو گەلانی برای یەکتر تێیدا بژین و یاسای برایەتی دابنێین، ئەوا پێویستە ئیرادەی دوولایەنە نیشانبدرێت. پێویستە ئیرادەی سیاسیی دوولایەنە نیشان بدرێت. لەم خاڵەدا پێویستە ئەو هێزانەی ئەم سیاسەتە بەڕێوەدەبەن، ئەم بڕیارە بدەن. پێویستە دەوڵەت ئەم بڕیارە بدات. لەم خاڵەشدا بێگومان دەبێت ڕێبەر ئاپۆ لە قۆناغی دووەمدا کە پێی گەیشتووین، ببێتە خاوەن هەلومەرجی سیاسیی ئازاد.

 

تاوەکو ئێستا لەگەڵ پرۆسەی ئیمراڵی و لەگەڵ هەلومەرجەکانی گۆشەگیریی ئیمراڵیدا، ڕێبەرێتی ئەوەندەی توانی وا بکات کە بە ڕاستی هەنگاوی نائاسایی بنرێن. ڕێبەر ئاپۆ ئەمەی نیشانیدا. بە شێوەیەکی زۆر بەهێز نیشانیدا کە ئەو بەردەنگی سەرەکیی گەلی کوردە، هێزی بەڕێوەبەردنی ئەم پرۆسەیە و ڕێبەرێتی هەیە و خاوەنی ئەم لێهاتووییەیە. بەڵام بۆ ئەوەی دوای ئەمە بتوانێت بەڕێوەی ببات، بێگومان پێویستە ئازاد بێت، بێگومان پێویستە ئازاد بێت. پێویستە خاوەن هەلومەرجی سیاسیی ئازاد بێت.

 

لە دوایین دیداری بنەماڵەدا لێدوانێک درابوو. ڕێبەر ئاپۆ گوتبووی، "ستاتۆی من ستاتۆی گەلی کوردە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش یەکێک لەو پرسانەی کە لە میدیای لایەنگریدا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت ئەمەیە؛ لە ئیمراڵی داوای ئازادی ناکرێت، دەیەوێت لەوێ بمێنێتەوە. سەبارەت بەمە چی دەڵێن؟

شتێکی لەم جۆرە هەیە؛ ڕێبەر ئاپۆ هەرگیز داواکاری کەسی بۆ خۆی ناکات. ئەمە شتێکە ڕێبەرێتی بە درێژایی ژیانی وەک بنەمایەک وەریگرتووە. نەک هەر بۆ پڕۆسەی ئیمراڵی، لە واقیعی ژیانی پێش ئیمراڵیدا، لە فەلسەفەی سیاسیشدا ئەم هەڵوێستە کەسییەی بە بنەما وەرگرتووە. ئەمە پرسێکی جیاوازە. هەربۆیە هەرگیز ئەمە وەک خواستی کەسی خۆی ناخاتە ڕوو، بەڵام ئەمەش ئەو ڕاستییە لەناونابات، دەبێت ڕێبەر ئاپۆ بە جەستەیی ئازاد ببێت. ڕێبەر ئاپۆ دەبێت لە لەگەڵ خەڵکدا لە پەیوەندی دا بێت، بۆ ئەوەی پەرە بە پڕۆسەیەی کۆماری دیموکراتیک بدات و بۆ پەرەپێدانی یاسای خوشک-برایەتی، دەبێت دەستوەردان لە پڕۆسەکە لە نێو ڕێکخستندا بکات. دەبێت ئەم پڕۆسەیە بەڕێوەببات، بەڵام لەهەمانکاتدا دەبێت بتوانێت قسە لەگەڵ ڕای گشتی تورکیا بکات. دەبێت لەگەڵ ڕۆشنبیران، ئەکادیمییەکان و پڕۆفیسۆرەکانی تورکیا قسە بکات و گفتوگۆ بکات. بە واتایەکی تر دەبێت بتوانێت پڕۆسەی گفتوگۆ و دیالۆگ لەگەڵ ئەو لایەنانەدا پەرەپێبدات بۆ ئەوەی ئاشتییەکی ڕاستەقینە سەرهەڵبدات. بەڕاستی ئێمە چیمان دەوێت، ڕێبەر ئاپۆ چی دەوێت؟ بەڕاستی ئێمە چیمان دەوێت لەگەڵ ئەم ستراتیژە کە پێی دەڵێین ئینتێگراسیۆنی دیموکراتیک و کۆمەڵگەی دیموکراتیک؟

 

بۆ نمونە ئەو لایەنانەی باست کرد، بە هەرزانی لە تەلەفزیۆن قسە دەکەن، هەمیشە ئەمە دەڵێن: جوداخوازی خوازراوە، دیسان دابەشکردن ئەنجام دەدرێت، دەوڵەت دەخوازرێت، ئەمە خوازراوە، ئەوە خوازراوە... بە واتایەکی تر، شتگەلێک دەڵێن کە هیچ پەیوەندییەکیان بە واقعەوە نییە، بە تەواوی پێچەوانەی ستراتیژییەکەوە شت دەڵێن، بەڵام ئێستا لێرەدا نادادپەروەرییەکی گەورە هەیە. ڕێبەر ئاپۆ کە خاوەنی ئەم ستراتیژەیە، ناتوانێت بە ئازادی قسە بکات، بەڵام ئەوانی تر دەتوانن هەر شتێک بڵێن. پڕۆسەی دیموکراتیکی بەم شێوەیە چۆن پێش دەکەوێت؟ ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ نەتوانێت بۆچوونەکانی خۆی دەرببڕێت، ئەگەر نەتوانێت بەرگری لە بۆچوونەکانی بکات، ئەوا ئەم پڕۆسەی ئینتێگراسیۆنە چۆن بەڕێوە دەچێت؟ پاشان خوشک-برایەتی گەلان چۆن دەبێت؟ گەیاندنی ئەمە بۆ ئاستی یاسایی... بۆ نمونە بڕیارماندا بە مانایەکی ستراتیژی کۆتایی بە تێکۆشانی چەکداری بهێنین، چۆن ئەمە پراکتیزە دەکرێت و بە شێوەیەکی درووست جێبەجێ دەکرێت؟ بە واتایەکی تر لەو شوێنەی دانیشتوون هەرزان قسە دەکەن. ئەوانەی خۆیان بە پسپۆڕی ئەمنی، ئەکادیمی، یان سیاسەتمەدار ناودەبەن، هەرزان قسە دەکەن، بەڵام پڕۆسەکە ئەوە نییە کە بتوانێت ئەمە لەبەرچاو بگرێت.

 

ئێوەش بڕوانن، لە دەوروبەری تورکیا ئاگری شەڕ هەڵدەقووڵێت. بە واتایەکی تر بۆ ئەوەی ئەم پڕۆسەیە بە شێوەیەکی تەندرووست بەرەوپێش بچێت هەم بۆ تورکیاو هەم بۆ گەلی کورد و هەم بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەبێت ئەو ستراتیژەی ئینتێگراسیۆنی دیموکراتیکی کە دەبێتە دەرمانی ئەم پڕۆسەیە بە شێوەیەکی درووست جێبەجێ بکرێت. بۆ ئەوەی ئەمە بە درووستی جێبەجێ بکرێت، دەبێت ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بێت. ئەمە شتێک نییە کە بە هەرزان لە شاشەی تەلەفزیۆنەکاندا پڕوپاگەندەی بۆ بکرێت. دەبێت لەم خاڵەدا هەرگیز سازش نەکەین. بە دڵنیاییەوە دەبێت ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بکرێت. هەرگیز نابێت سازش بکەین. بە واتایەکی تر گوتەی "با لە باڵەخانەیەکی ئیمراڵی بمێنێتەوە و لەوێوە ئەم پڕۆسەیە بەڕێوە ببات" زۆر هەڵەیە. بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە دەرئەنجامی زۆر خراپی لێ دەکەوێتەوە.