چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی نووسەرانی ژنی ئەستەنبوڵ دەستیپێکرد

ئیستەنبوڵ چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی نووسەرانی ژنی بە بەشداری گروپە شانۆییەکانی نۆ وڵات، لە ناوەندی کولتووری ئەتاتورک ”AKM” کردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

فێستیڤاڵی شانۆی نێودەوڵەتی نووسەرانی ژنی ئەستەنبوڵ کە نۆ ڕۆژ دەخایەنێت، ئامانجی گەورەکردنی دەنگی نووسەرانی ژنە لەسەر شانۆ و گۆڕینی شانۆ بۆ شوێنی کارلێکی مرۆڤایەتی و ئاڵوگۆڕی ئەزموونە کولتوورییەکان.

 

یەکەم ڕۆژی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی نووسەرانی ژنی ئەستەنبوڵ لە ٧ی شوبات بە بەشداری بەرفراوانی ٩ وڵات دەستیپێکرد، کە ١٩ بەرهەمی شانۆیی پێشکەش کران، هاوکات لەگەڵ سیمینار و پێشانگا، ئاهەنگگێڕان بە داهێنان و ئەزموونەکانی ژنان لە شانۆدا.

 

فێستیڤاڵەکە بە نمایشی "سڤدالینکا" دەستیپێکرد، کە لە ڕۆمانی نووسەری تورک ئایشە کولین وەرگیراوە، شانۆنامەکە کارەساتی شەڕی بۆسنە و هەرسەک نیشان دەدات، لە دەرهێنانی فیلیز بیجوزمەنە و سیناریۆکەی ئۆزلەم سیراج ئۆزجان نووسیویەتی، کاستەکە بریتی بوون لە ئایشە دینتش و عەلی فولکان شیتینکایا.

 

لە فێستیڤاڵەکەدا، کە ١٠ ڕۆژ دەخایەنێت، ١٩ بەرهەمی شانۆیی لە چەند وڵاتێکەوە نمایش دەکرێت، لەوانە کازاخستان، ڕووسیا، ئیسپانیا، بیرو، تونس، باکووری مەقدونیا، کۆڵۆمبیا، جۆرجیا و هەنگاریا، جگە لە نمایشەکان، فێستیڤاڵەکە پێشانگایەک بە ناوی "ژنانی سەر شانۆ" بەڕێوەدەبات، کە گەشتێکی بینراو و سۆزداری پێشکەش دەکات بۆ ناو یادەوەری و ئەزموونە مرۆییەکانی ژنان لە شانۆدا.

 

فێستیڤاڵەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە شانۆ تەنها شێوازێکی هونەری نییە کە دەبێت سەیری بکرێت، بەڵکو ئەزموونێکە کە دەبێت هاوبەشی بکرێت و بژیت، چیرۆکی ژنان لە کولتوورە جیاوازەکانەوە دەهێنێتە سەر شانۆ، شوێنی کارلێککردن و ڕەنگدانەوەی بەکۆمەڵ دروست دەکات و تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە دەنگی ژنان لە شانۆدا بەشێکی سەرەکییە لە داڕشتنی یادەوەری مرۆڤ.