چوار ڕێگا بۆ ئەوەی ژنان بگەڕێنەوە سەر کار
لە کاتی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا، بەخێوکەران ناچار بوون کە بەرپرسیاریەتی زیاتر بگرنەبەر بۆ چاودێری کردنی منداڵەکانیان، ئەم بەرپرسیاریەتی و گرنگیپێدانە بە زۆری کەوتە سەر شانی ژنان و بەپێی ئەو ئەنجامانەی لە ڕاپرسیی تەندروستی ژنانی KFF دا هاتووە، لە هەر ١٠ ژنێک، یەکێک ئەرکی نوێی کەوتووەتە سەرشان.

ناوەندی هەواڵ
ئه و بەرپرسیاریەتییانەی زیادبوون، ژنانیان ناچارکردوە لە کارەکانیان دووربکەونەوە، بە جۆرێک لەگەڵ بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا تا ئێستا لە زۆربەی وڵاتانی جیهان نزیکەی دوو ملیۆن ژن کارەکانیان جێهێشتووە.
ماڵپەڕی فۆڕیبس چوار ڕێگای ئاماژەپێداوە بۆ ئەوەی ژنان بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان:
١. پەیوەندی بە گروپێکەوە بکە کە پشتگیری یەکسانی ڕەگەزی دەکات لە شوێنی کاردا.
٢. پێدانی پارەی چاودێری منداڵ، ئەگەر تۆ لە پۆستی داراییدایت بۆ ئەنجامدانی ئەمە، چاودێری منداڵ پێشکەش بکە لە ڕێکخراوەکەت یان پارەی چاودێری منداڵ بدە.
٣. یارمەتی ژنان بدرێت بۆ دۆزینەوەی کاری سەلامەت، ئەگەر کارمەندەکان کاری تەواو بەجێبهێڵن بەهۆی بەرپرسیاریەتی چاودێریەوە، ئەوا پێویستە کاری گرێبەستی کاتییان پێشکەش بکەن.
٤. بایەخ و گرنگی بە ژنان بدرێت لە کاردا، ئێمە دووبارە و چەندجار دەبیستین بە تێکڕایی، ژنان ١٧.٧٪ کەمتر لە پیاوان بەدەست دەهینن.