چەند خێزانێکی ناو کەمپی چەمشکۆ بێماڵ دەبن
ئاگر کەوتنەوەیەک دەبێتە هۆی سوتاندنی بەشێکی زۆری کەلوپەلی خێزانەکانی ناو کەمپی چەمشکۆی سەر بە قەزای زاخۆ
ناوەندی هەواڵ
لە کاتژمێر ٢ ی بەرەبەیانیدا ، ئاگر لە کەمپی چەمشکۆی سەر بە قەزای زاخۆ کەوتەوە، بە پێی وتەکانی لیژنەی بەرگری شارستانی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دەگەرێننەوە بۆ شۆرتی کارەبا، و نزیکی خێوەتەکان لە یەکترەوە هۆکار بووە بۆ زووتر گواستنەوە و تەشەنە سەندنی ئاگرەکە لەناو کەمپەکەدا، بەمەش زیانێکی زۆر بەر دانیشتوانەکەی کەوتووە و بەشێکی زۆری کەلوپەلی خێزانەکان سوتاون، لەگەڵ سوتانی خێوەتەکاندا، پارە و پاسپۆرتیشیان سوتاوە، دانیشتوانی کەمپەکە ئاماژەیان بەوە داوە کە تەنها توانیویانە خۆیان و منداڵەکانیان ڕزگار بکەن و تیمەکانی بەرگری شارستانی درەنگ گەشتوونەتە لایان.
کەمپی چەمشکۆ یەکێکە لە کەمپە گەورەکان و نزیکەی ٢٦ هەزار ئاوارەی قەزای شەنگالی تێدایە و نزیکەی پێنج هەزار خێووەتی تێدایە.