چالاکییەکانی ئێشکگری لە مەخموور بەردەوامە

چالاکوانانی چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی مەخموور نزیک بە دوو ساڵە بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد ماندوو نەناسانە و بێ وەستان لە چالاکی بەردەوامن، چالاکییەکە لەگەڵ گروپی ١٤٢ بەردەوامە.

مەخموور

 

چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" کە لە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٣ بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد، لە ڕۆژی ٧٢٧دا لەگەڵ گروپی ١٤٢ بەردەوامە. 

 

پێش ئەوەی دەست بە چالاکییەکە بکرێت، بە خولەکێک ڕێز لە یادی شەهیدانی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز بۆ هەموو شەهیدانی ئازادیی کوردستان گیرا، دوای ڕێزگەرتن قەدری شیریشەیی بە ناوی گرووپی ١٤١ قسەی کرد.

 

"چەک لەناوبران بۆ ئەوەی بچنە قۆناغێکی نوێ"

قەدری شریشەی سەرنجی بۆ پێشهاتەکانی ئەم دواییە ڕاکێشا و وتی: دوو ساڵە ناڕەزایەتیمان بەرامبەر گۆشەگیری دەربڕیوە، هەروەها لەماوەی هەفتەکەدا چەندین پێشهاتیش ڕوویانداوە، یەکێک لەوانە بینینی ڕێبەر بوو دوای ٢٦ ساڵ، وەک گەلی کورد خۆشییەکی زۆرمان بەخۆوە بینی، جگە لەوەش چالاکیی مێژوویی گەریلاو سووتاندنی چەکیش کاریگەرییەکی گەورەی هەبوو، ئەمەش بە ئامانجی چوونە ناو قۆناغێکی نوێ بوو پێشهاتەکان کاریگەری زۆریان لەسەر گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤایەتی هەبووە.

 

"دەوڵەت دەبێت هەنگاو بنێت"

قەدری شریشەی باسی لە ئەرک و بەرپرسیارێتی دەوڵەت کرد و وتی: ئەمڕۆ داوا دەکرێت دەوڵەت هەنگاو بنێت یاسا هەمووار بکرێتەوە، لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە وەک خەڵکی ناو کامپ، زیاتر لە هەموو کەس دەمانەوێت بە ئازادی لەگەڵ ڕێبەرێکی ئازاد و گەلەکەماندا بژین.

 

مەراسیمەکە بە دەستپپێکردنی گروپی ١٤٢ و دروشمەکان کۆتایی هات.