چالاکیەکان دژی کوشتنی ژنان لە کوەیت

پاش کوشتنی ژنێک بەبێ هیچ هۆکاریک لەلایەن پیاوێکەوە لە وڵاتی کوەیت، چەندین چالاکی دژی کوشتنی ئەو ژنە لە وڵاتی ئەنجامدرا. ناوەندی هەواڵ

پاش کوشتنی ژنێک بەبێ هیچ هۆکاریک لەلایەن پیاوێکەوە لە وڵاتی کوەیت، چەندین چالاکی دژی کوشتنی ئەو ژنە لە وڵاتی ئەنجامدرا.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ڕۆژی ٢٠ ئەم مانگە ژنێک بەناوی (فەرەح حەمزە ئەکبەر)ی تەمەن ٣٢ ساڵ کە دایکی منداڵێکە، لەلایەن پیاوێکەوە دەکوژرێت، ئەمەش ناڕەزایەتی و توڕەبوونی چالاکوانانی ئەو شارەی لێدەکەوێتەوە، کە ژنێک لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە بکوژرێت بەبێ هیچ هۆیەکی دیاریکراو.

دوای کوشتنی فەرەح، وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، تاوانباری سەرەکی دەستگیرکراوە، چەقۆیەکی کردووە بە سینگی ئەو ژنەی کە کوژراوە، کە فەرەحی کوشتووە، دواتریش پارێزەری کەیسەکە ڕایگەیاند، کە ئەو تاوانبارە ویستوویەتی بەزۆر هاوسەرگیری لەگەڵ فەرەحدا بکات، هەرچەندە فەرەح هاوسەری هەبووە و منداڵێکیشی هەبووە، لەبەر ئەوەی فەرەح ڕازی نەبووە کوشتوویەتی.

بڵاوبوونەوەی ئەم کەیسە لە وڵاتی کوەیتدا ناڕەزایەتی چالاکوانانی لێکەوتەووە و ڕایگشتی وڵاتەکەی هێناوەتە دەنگ، دوێنێ ڕۆژی پێنجشەممە ژنانی چالاکوان چەندین چالاکی یەک لە دوا یەکیان بۆ ئیدانەکردنی توندوتیژی دژی ژنان ئەنجامدا.

لەو چالاکیانە، ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەلایەن زیاتر لە ١٥٠ ژنەوە کە جلی ڕەشیان پۆشیبوو، هەروەها دروشمی "کێ دواترە؟" بەرزکردبووەوە، داوایان دەکرد بکوژ و دەستدرێژیکاران بۆ سەر ژنان لە وڵاتدا توندترین سزا بدرێن.

هەروەها لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هاشتاگی (لەسێدارەدانی ڤکوژی فەرەح) بڵاوکردووەتەوە.