چالاکی ئێشکگری مەخموور لەگەڵ گروپی ٢٠٠ بەردەوامە
ئێکشگری لە کامپی پەنابەرانی مەخموور کە بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردبوو، لە ڕۆژی هەزارو ٣٠ لەگەڵ گروپی ٢٠٠ بەردەوامە.
مەخموور
چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" کە لە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٣ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکرد، لە هەزارو ٣٠یەمین ڕۆژیدا لەگەڵ گروپی ٢٠٠هەمدا بەردەوامە.
پێش ئه نجامدانی چالاکییەکه بۆ ڕێزگرتن لە هەموو شەهیدانی ئازادی کوردستان خولەکێک بێدەنگی بەڕێوەچوو، دوای بێدەنگی، ئایتەن سۆرە بە ناوی گروپی ١٩٩ ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە.
"زمانی دایک ئەو زمانەیە کە مرۆڤ ژیانی پێ دەستپێدەکات"
ئایتەن سۆرە بە جەختکردنەوە لەسەر ڕۆژی زمانی کوردی دەستیپێکردو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ڕۆژی زمانی کوردی تەنها ڕۆژێک نییە لە ڕۆژژمێردا، بەڵکو بیرخستنەوەیەکی گرنگە بۆ بیرکردنەوە لە بەها و دەسەڵات و گرنگی زمانەکەمان، ئەمڕۆژە دەرفەتێکە بۆ هەموو گەلان کە جارێکی دیکە سەرنجیان لەسەر گرنگی پاراستنی زمان و ڕێگەنەدان بە نەمانی لە کۆمەڵگەدا بێت. زمانی دایک ئەو زمانەیە کە مرۆڤ ژیانی پێ دەستپێدەکات.
"زمان کەرامەت و ناسنامەیە"
ئایتەن سۆرە لە کۆتایی لێدوانەکەیدا ڕایگەیاند کە هەموو زمانێک کولتوور و مێژوو و شێوازێکی ژیانەو وتی: کاتێک بە زمانەکەمان قسە دەکەین، نەک تەنها وشە بەکاردێنین، بەڵکو هەموو یادەوەری و هەست و بیرکردنەوەکانی نەوەی پێشووش دەجوڵێنین، بۆیە زمان کەرامەت و شوناسە.
مەراسیمەکە بە پێشوازی لە گروپی ٢٠٠ و دروشم کۆتایی هات.