چالاکوانێکی ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئازادکرا

دەسەڵاتدارانی ئێران بە کەفالەتی ١٠٠ ملیۆن تمەن، چالاکوانی مافی مرۆڤ، سورەیا هاقدەست'یان بە کاتی ئازاد کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئێران ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی حوزەیران، پاش ١١ ڕۆژ لە دەستگیرکردنی چالاکوان سورەییا هاقدەست، بە کەفالەتی ١٠٠ ملیۆن تمەن ئازاد کرا.

 

سوپای پاسدارانی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی حوزەیران لە شاری مەریوان بە تۆمەتی ئەوەی دژی ئاسایش، بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە دژی ڕژێم و و ڕێگری لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، چالاکوان سورەتتا هەقدەستی دەستگیرکرد.

 

بە پێی ڕاپۆرتی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، سورەییا هاقدەست، ئەندامی ڕێکخراوی ناحکومی مافی مرۆڤ لە مەریوان دوای دەستگیرکردنی گوازراوەتەوە بۆ باڵی ژنانی زیندانی سنە لە بنکەی چاکسازی شارەکە.

 

ت.پ