چالاکوانێکی ئەفغانی خەڵاتی مافی ژنانی ساڵی ٢٠٢٦ی لە کۆڕبەندی جنێڤ بەدەستهێنا
مەرزیە حەمیدی، چالاکوانی مافی ژنانی ئەفغانی، لە هەژدەهەمین کۆڕبەندی جنێڤ بۆ مافەکانی مرۆڤ و دیموکراتی، خەڵاتی مافی ژنانی ساڵی ٢٠٢٦ی وەرگرت، لە میانی مەراسیمەکەدا داوای کرد دان بە "جیاکاری ڕەگەزی" لە ئەفغانستاندا بنرێت.
ناوەندی هەواڵ
مەرزیە حەمیدی، چالاکوانی دیاری مافی ژنان، بە هەوڵە ماندوونەناسەکانی لە بەرگریکردن لە دۆزی مرۆیی و داکۆکیکردن لە دادپەروەری کۆمەڵایەتی ناسراوە، یارمەتی داوە بۆ تیشک خستنە سەر ئەو ئاڵەنگاریانەی کە تاک و کۆمەڵگە پەراوێزخراوەکان ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، هەوڵدەدات کاریگەری ئەرێنی لە ڕێگەی دەستپێشخەرییەکانی و پشتگیریکردنی بۆ گروپە پەراوێزخراوەکانەوە دروست بکات.
هەژدەهەمین کۆڕبەندی جنێڤ بۆ مافەکانی مرۆڤ و دیموکراتی ١٨ی شوبات کۆبووەوە و ڕێکخەرانی ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، کە خەڵاتی ساڵی ٢٠٢٦ی مافی ژنان بەخشرایە چالاکوانی مافی مرۆڤ مەرزیە حەمیدی.
مەرزیە حەمیدی لە وتاری قبوڵکردنیدا داوای لە جیهان کرد دان بە جیاکاریی ڕەگەزی لە ئەفغانستاندا بنێت و هەروەها تاڵیبان گروپێکی "تیرۆریستی"یە و نابێت وەک "دەسەڵات" پێناسە بکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، داننان بە جیاکاریی ڕەگەزی دەتوانێت ئاستی بەشداریکردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و تاڵیبان کەم بکاتەوە، ئاماژەی بەوەدا، کە لە ساڵانی ڕابردوودا داکۆکی لە مافەکانی ژنانی ئەفغانستان و ئێرانی کردووە و ئەم خەڵاتەی بۆ ئەوان تەرخان کردووە.
ئەم دانپێدانانە لە کاتێکدایە کە تاڵیبان دوای گەڕانەوەی بۆ دەسەڵات لە ئەفغانستان، هەموو چالاکییە وەرزشییەکانی منداڵانی کچی قەدەغە کرد، لە ئەنجامی ئەم سنووردارکردنانە ژمارەیەک لە وەرزشوانانی ژنی ئەفغانی وڵاتەکەیان بەجێهێشت و هەندێکیشیان لە وڵاتانی دیکەدا بەردەوامن لە چالاکییە وەرزشییەکانیان.