چالاکوانێکی مافەکانی ژنانی ئێران بانگهێشتی ئەڵمانیا کرا
هەموو سالێک لە ١٥ی شوباتدا کۆنفرانسی میونشن لە ئەڵمانیا ساز دەکرێت و کە وڵاتان تێدا بەشداریی دەکەن و بۆ ئەمساڵ ژنە چالاکوانێکی بواری مافەکانی ژنانی ئێران بانگهێشت کراوە.
![](https://jinhaagency1.com/uploads/so/articles/2025/02/20250208-webpe55556-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
لە ١٥ی شوباتدا لە ئەڵمانیا کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بەڕێوەدەچێت کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
هەروەها مەسیح عەلی نەژاد ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی بواری مافەکانی مرۆڤ بۆ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بانگهێشت کراوە.
لە ساڵی ٢٠٢٤ـدا مەسیح عەلی نەژاد ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی بواری مافەکانی مرۆڤ لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا ئامادە بوو و لە کۆنفرانسەکەدا ئاماژەی بە سەرکوتکردنی چالاکوانان و هاوڵاتییانی ئێران لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە کرد و وتیی، خەڵک بەتایبەتی ژنان جگە لە ڕووخاندنی ڕژێمی ئێران هیچ نیازێکیان نییە.
جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ئێران و ڕووسیا بانگهیشتی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن نەکراون.