چالاکوانێکی مافەکانی ژنانی ئێران بانگهێشتی ئەڵمانیا کرا

هەموو سالێک لە ١٥ی شوباتدا کۆنفرانسی میونشن لە ئەڵمانیا ساز دەکرێت و کە وڵاتان تێدا بەشداریی دەکەن و بۆ ئەمساڵ ژنە چالاکوانێکی بواری مافەکانی ژنانی ئێران بانگهێشت کراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ١٥ی شوباتدا لە ئەڵمانیا کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بەڕێوەدەچێت کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

 

هەروەها مەسیح عەلی نەژاد ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی بواری مافەکانی مرۆڤ بۆ کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بانگهێشت کراوە.

 

لە ساڵی ٢٠٢٤ـدا مەسیح عەلی نەژاد ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی بواری مافەکانی مرۆڤ لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا ئامادە بوو و لە کۆنفرانسەکەدا ئاماژەی بە سەرکوتکردنی چالاکوانان و هاوڵاتییانی ئێران لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە کرد و وتیی، خەڵک بەتایبەتی ژنان جگە لە ڕووخاندنی ڕژێمی ئێران هیچ نیازێکیان نییە.

 

جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ئێران و ڕووسیا بانگهیشتی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن نەکراون.