چالاکوانێک لە زیندان لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی ئێرانەوە ئەشکەنجە درا
بنەماڵەی فیدا ربان، چالاکوان ئاشکرایان کرد کە لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی ئێرانەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی جەستەیی و لێدانی توند کراوە، ئەوەش پشتڕاست دەکەنەوە کە لەئەنجامی ڕەتکردنەوەی باڵاپۆشی زۆرەملێ نیشانەی ئەشکەنجە دان لەسەر جەستەی دیارە.
ناوەندی هەواڵ
زیندانیان لەناو ناوەندەکانی دەستبەسەرکردندا ڕووبەڕووی دەستدرێژی جەستەیی و لێدانی توند دەبن، ئەمەش پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکانە کە ئەشکەنجەدان و مامەڵەی دڕندانە بە تاوان دەزانن، هەروەها گوزارشت لە ڕادەی ئەو توندوتیژیانە دەکات کە بەرامبەریان ئەنجام دراوە و نیگەرانی ڕاستی لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ لەناو زیندانەکاندا دروست دەکات.
بنەماڵەی فیدا رەبان، چالاکوان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویانکردەوە، فیدا لەئێستادا لە زیندانی تونکابون دەستبەسەرەو لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی ئێرانەوە توندوتیژی جەستەیی و لێدانی توندی بەرکەوتووە.
خێزانەکەی پشتڕاستیان کردەوە، کە شەممەی ڕابردوو توانیویانە سەردانی بکەن، بەڵام لە ئەنجامی ڕەتکردنەوەی باڵاپۆشی زۆرەملیدا، نیشانی توندوتیژی بە جەستەیەوە دیار بوو.
حەمید ڕەزا ئەمیری، هاوژینی فیدا رەبان ڕایگەیاند، لە قژی ملوانکەیەکم دروستکردووە و جگە لە نیشانەکانی توندوتیژی کە لەسەر دەستی دیاربوون، ئەمە دیمەنەش زۆر سەیر و ترسناک بووە.
فیدا رەبان، ڕۆژنامەنووس و زیندانی سیاسی پێشوو لە ڕیزی واژۆکارانی ڕاگەیاندراو بوو کە ڕۆژی ٢٨ی کانوونی دووەم لە لایەن ١٧ چالاکوانی سیاسی و مەدەنییەوە بڵاوکرایەوە، ئەم لێدوانە دوای سەرکوتکردنی خوێناوی هێزەکانی ڕژێمی ئێران لە دژی خۆپیشاندەران هات کە ژمارەیەکی زۆر لە قوربانیانی لێکەوتەوە، واژۆکاران عەلی خامنەئی، ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامیی ئێرانیان ڕاستەوخۆ بە بەرپرسیاری ئەو کۆمەڵکوژییانە زانی و خوازیاری ئەوە بوون کە ئەو کەسانەی فەرمانیان داوە و ئەم هەڵمەتە کوشندەیەیان ئەنجامداوە، ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە.
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە، کە ئەوەی ڕوویداوە تاوانێکی سیاسی و مرۆیی پێکدەهێنێت کە مسۆگەری لێپرسینەوەی نێودەوڵەتی دەکات، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی راگەیاندراوەکە، دەسەڵاتداران هەڵمەتێکی بەرفراوانی دەستگیرکردنیان دەستپێکرد کە چەندین واژۆکاری کردە ئامانج، لەوانە فیدا رەبان کە بووەتە هێمای ئازارەکانی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان کە ڕووبەڕووی سەرکوتی سیستماتیک بوونەتەوە.