چالاکوانانی ئەفغانی: ئەگەر شەڕ بکەین، بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین
تادێت پاڵپشتییەکانی جیهان بۆ ژنانی ئەفغانستان زیاتر دەبێت، ئەمەش لە کاتێدایە ژنانی ئەفغانستان ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر داوای ئازاد دەکەن، چالاکوانانیش دەڵێن "ئەگەر شەڕ بکەین، بە دڵنیایەوە سەر دەکەوین". ناوەندی هەواڵ
تادێت پاڵپشتییەکانی جیهان بۆ ژنانی ئەفغانستان زیاتر دەبێت، ئەمەش لە کاتێدایە ژنانی ئەفغانستان ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر داوای ئازاد دەکەن، چالاکوانانیش دەڵێن "ئەگەر شەڕ بکەین، بە دڵنیایەوە سەر دەکەوین".
ناوەندی هەواڵ
لە ڕۆژی ١٥ئابەوە تاڵیبان دەستی بەسەر ئەفغانستانداگرت، دوای ئەو ڕۆژەش ڕەوشی ژنان تادێت بەرەو خراپتر دەچێت، تاڵیبان چەندین ڕێگری بۆ ژنان دروستکردووە، وەزارەتی کاروباری ژنانی لابردووە، لە بەرامبەریشدا ژنانی ئەفغانی بەردەوامن لە چالاکی.
ژنانی ئەفغانستان بەردەوامن لە خەبات دژی هەڵوەشاندنەوەی وەزارەتی کاروباری ژنان، دوورخستنەوەی ژنان لە چالاکی وەرزشی و قەدەغەکردنی مۆسیقا و هونەرەکان، لە هەموو شوێنێکدا ژنان سنوردارن بۆ دەربڕینی بیروڕای خۆیان، لەبەرامبەردا ژنان هەوڵدەدەن لە ڕێگەی ئەو هەڵمەت و چالاکییانەی کە لە وڵاتەکەیاندا ڕێکدەخەن، ئازادی بەدەست بهێنن.
نەسمیمە ڕیسا، چالاکوانی ئەفغانی ئەوەی خستەڕوو، کە بە دروشمی "ئێمە دەیبەینەوە" چالاکی و چالاکی و هەڵمەتەکانی بەرز دەکەنەوە، وتی، "ئەمە شەڕی ئازادیی ژنانە، ئەگەر شەڕ بکەین، بێگومان سەردەکەوین"
ڕیحانا تالەش، چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی، دەڵێت "دوای ئەوەی تاڵیبان دەستی بەسەر دەسەڵاتدا گرت، ژنان ناچار بوون بە چالاکانە بڕژێنە سەر شەقامەکان، ئامانجمان ئەوەیە دەنگی ژنانی ئەفغان بیبیسترێت، لە هەموو جیهاندا گوێیان لێبگیرێت".
ڕیحانا تالەش ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، ناکرێت ژنان لە حکومڕانی دەوڵەتدا بەشدارنەبن، کاتێکیش تاڵیبان حکومەتەکەی ڕا گەیاند کە هیچ ژنێکی تێدا نییە، هیچ مافێک بە ژنان نادرێت ئیتر سەرەتایی ڕۆژۆ تاریکەکانە بۆ ژنان، دەبێت هەموو ژنان یەک دەبنگ بن و ئەو بێڕێزییە قبوڵ نەکەن، پێس هاتنی ئەو ڕۆژە تاریکانە دەنگ بەرز بکەنەوە.
"ئێمە واز ناهێنین و تا سەرکەوتن بەردەوام دەبین"
ڕیحانا تالەش جەختی لەوەش کردووە، تا سەردەکەون بەردەوام دەبن لە بەرهەڵستی و چالاکییەکانیان، دەڵێت "من بێکارم و نانم نییە، ئەمە نەک تەنها ئازاری ژنە، بەڵکو ئازار و هەژاری کۆمەڵگاش دەردەخات، هەرچەندە تاڵیبان وتوویانە حکومەتێکی گشتگیر پێکدەهێنن، بەڵام بەداخەوە ئەوەی ئێمە لە پراکتیکدا دەیبینین ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە نابێت واز لە تێکۆشان بهێنین، بەڵام ئێمە تا سەرکەوتن بەدەست نەهێنین دەستبەرداری هەوڵێست و چالاکییەکان نابین".